جێگری یەكەم سندوقی نیشتەجێكردنی شەهیدەكانی فەتوا بە قەڵغانی “ئەنجومەنی نوێنەران” خەڵات دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە نوێنەرایەتی نیشتەجێكردنی خانەوادەی شەهیدانی فەتوا, بە سەرۆكایەتی ئەندازیار, حامید فەیلی و ئەندامێتی محەمەد موسەوی و شاندێكی هاوڕێیان.
مەندەلاوی, قەڵغانی ئەنجومەنی پێشكەش بە نوێنەرایەتی سندوقەكە كرد و جەختیكرد, خەڵاتەكە بۆ رێزگرتنە لە هەوڵە پیرۆزەكانیان بۆ ئیدارەدانێكی دەستپاكانەی سندوقەكەو بەدواداچون بۆ میكانیزمەكانی پێشكەشكردنی چاودێری بۆ كەسوكاری شەهیدان, پەرۆشی خۆشی پیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پشتیوانیەك بۆ ئیدارەی سندوقەك,ە وەك وەفادارییەك بۆ قوربانی گەورەی شەهیدان و خانەوادە بەڕێزەكانیان.
هەر لە دیدارەكەدا, باس لە دیارترین چالاكییەكانی سندوقە خۆشبەخشیەكە كرا, بەوپێەی لایەنێكی خۆبەخشی خێرخوازیە, كە خۆی لە تەواوكردنی بنیادنانی زیاتر (446) خانو دەبینێتەوە, بۆ كەسوكاری شەهیدان لە پارێزگا جیاوازەكان, پاڵپشت بەو بەخششەی خێرخوازان دەیبەخشن.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/١٦