جێگری یەكەم جەخت لە گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دەكات كە خواستی گەل فەراهەمبكات و پەیوەندیی نێودەوڵەتی هاوسەنگ پتەوبكات كە پاڵپشتی سەقامگیری بێت

بەرێز”موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ “ئیلینا رۆمانوسكی” باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغداد تاوتوێی گرنگی پێكهێنانی حكومەتی نوێی كرد كە حكومەتێكی بەهێزبێت و خواستەكانی گەلی عێراق فەراهەمبكات، هەوڵی دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ بدات لەسەر هەردوو ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و، پشتیوانی سەقامگیری تەواوی وڵات بێت، ئەنجومەنی نوێنەرانیش رۆڵی یاسادان و چاودێری خۆی لە بەدواداچون و جێبەجێكردنی ئەركەكانی لەچوارچیوەی پرۆگرامی حكومەتدا بگێڕێت.

مەندەلاوی لەمیانی پێشوازیكردنی لەباڵیۆزی ئەمریكا رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2022 جەختی لەپەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانیش كردەوە، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەل ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبوارەكانی ئابوری و سیاسی و رۆشنبیریدا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران