جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕیز موحسین مەندەلاوی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی دارایی دەكات

جێگری یەكەم یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە بانكی ناوەندی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی لیژنەی دارایی.

مەندەلاوی پێداگری لەسەر گرتنبەری رێوشوێنی خۆپارێزی چالاكتردەكات بۆ چارەسەری هەڵئاوسان لەدەرنجامی كەمكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

بەڕێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، مۆڵەتی یەك هەفتەی دایە بانكی ناوەندی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە پێشكەشكراوەكان لەلایەن ئەندامانی لیژنەی داراییەوە بەشێوەیەكی ڕوون و، پێدانی تەواوی بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە دۆسییەی خیتاب زەمان و فرۆشتنی دراو.

مەندەلاوی ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەكەمی 2022 لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی بەڕێز (مستەفا غالب) رونیكردەوە، بانكی ناوەندی بەرپرسی راستەوخۆیە لە جێبەجێكردنی سیاسەتی بانكی لەوڵات، ئەویش بەرپرسیارە لەپێشخستنی كاری بانكەكان، پێداگریشی كرد لەپێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی چالاكتر لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ چارەسەری ئەو هەڵئاوسانەی بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار رویداوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١٠/٩