جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێم وپارێزگاكان بەشداری له‌ وۆرکشۆپێک لە پارێزگای سلێمانی دەکات

پەرلەمانتار موحەممەد ئەلشەمەری جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن، بەشداری لە (وۆرکشۆپێک) كرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی پەیوەندی كردن بۆ بەھێزکردنی تواناکانی گەنجان لە شاری سلێمانی لەژێر ناونیشانی ( چاکسازی لە کۆی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان) سازكرا، کە بڕیارە لە ٢٨ -٣١ ئۆکتۆبەر بەردەوام بێت.
ھەروەھا سەرۆکی تەمەنی لیژنەی یاسایی موحەممەد عەنوز و پەرلەمانتار سالم ئەلعەنبەگی لە ھەمان لیژنە بەشداریان لە (وۆرکشۆپ )ەکەدا كرد، ئەمە جگە لە بەشداریکردنی ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی ئەنجومەن کە پێکھاتبوون لە موحەممەد غزی و دکتۆر علی دلێمی و سالم ساعدی‌، له‌ گه‌ڵ ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار کەریم ئەلتەمیمی.
لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەمواری یاساکەو سەرنج و پێشنیارەکان تۆمارکران بە مەبەستی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی یاساکە بەجۆرێک کە ھۆکارو پاڵنەرێک بێت تاوەکو ھاونیشتیمانیان بە گوڕوتینەوە بەشداری ھەڵبژاردنی داھاتوو بکەن.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢