جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی دەکات

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، بۆ تاوتوێکردنی پلانی کاری لیژنەکە بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان.
لە میانەی دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی ڕۆڵی سەرەکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران کردو جەختیكرده‌وه‌ لە پێویستی تەواوکردنی سەرجەم ئەو پرۆژە یاسایانە کە ڕەوانەی لیژنەکە کراوە لەم قۆناغەی ئێستادا.
لە لای خۆیەوە پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەو پرۆژە یاسایانەی خستەڕوو، کە بۆ لیژنەکە نێردراوەو ئاماژەی بەوەکرد کەوا لیژنەی یاسایی پێداگرە لەسەر تەواوکردنی ھەموو ئەو یاسایانەی کە لە ئەستۆیدایە، ھەروەھا سەرنجی خستەسەر گرنگیپێدانی بەو پێشنیارانە کە لە سەر پرۆژە یاساکان لە لایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانەوە ئاراستەی لیژنەی یاسایی کراوە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٧/١٧