جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات هێمنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان بپارێزن، داواشی له‌هێزه‌كانی پاراستنی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران کرد ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران نەبنەوەو زیانیان پێنەگەیەنن
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لەبەیاننامەیەکدا، داوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد كه له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ڕۆیشتن، هێمنی و ئاشتییانەی خۆپیشاندانەکەیان بپارێزن و پارێزگاری له دامه‌زراوه‌ی وڵات بكه‌ن.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌و ئازادی را ده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی مافێكی ره‌وایه‌و ده‌ستور زامنی کردووە، به‌ڕێزی فەرمانیشیکرد بەهێزه‌كانی پاراستنی بارەگای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کە ڕوبەڕوی خۆپیشانده‌ران نەبنەوەو زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نن، چونكه له‌هه‌موو بارودۆخێكدا رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2022