جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌نیگه‌رانییه‌وه به‌دواداچوون بۆ دوایین پێشهاته‌كانی مه‌زارگه‌ی قه‌تاره‌ی ئیمامی عه‌لی له‌كه‌ربه‌لا ده‌كات و داوا له‌ئیداره‌ی پارێزگاكه ده‌كات هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ده‌رهێنانی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر گرده خۆڵییه‌كه‌دا گیریان خواردووه
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه به‌دواداچوون بۆ دوایین پێشهاته‌كان و ورده‌كاری رووداوی مه‌زارگه‌ی قه‌تاره‌ی ئیمامی عه‌لی سڵاوی خوای لێبێت له‌پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لای پیرۆز ده‌كات، کە بەداخەوە به‌هۆی داڕمانی ئه‌و گرده خۆڵییه له‌وشوێنه‌دا بووه هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوون و گیرخواردنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی گرده‌خۆڵییه‌كه‌دا كه له‌نێویاندا منداڵ هه‌یه.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌س وكاری قوربانییه‌كانیش كرد‌و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان خواست، داواشی له‌ئیداره‌ی پارێزگه‌كرد هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ده‌رهێنانی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر گرده خۆڵییه‌كه‌دا گیریان خواردووه.
هاوكات به‌ڕێزی بە پێویستیشی زانی، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به‌هاوكاری حكومه‌تی خۆجێیی به‌دواداچوون بۆشوێنه‌واره كه‌له‌پوور و مه‌زارگه‌كان بكات تا ژیانی سه‌ردانیكه‌ران و هاتووانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له‌مه‌ترسی بپارێزێت .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 21 ی ئابی 2022