جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی شاری سامه‌ڕا ده‌كات و چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5 نیسان 2022، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ شاری سامه‌ڕا ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا زاملی سه‌ردانی هه‌ردوو مه‌زاری ئیمام عه‌سكه‌ری “سڵاویان له سه‌ربێت” كرد‌و چاوی به به‌رپرسانی مه‌زارگه‌كه كه‌وت و قۆناغه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، هه‌روه‌ها گوێبیستی كێشه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و دارایی بوو و به‌ڵێنیدا كه ده‌رماڵه‌ی دارایی زیاد بكرێت بۆ ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری به‌تایبه‌تی ڕێگای سه‌ره‌كی سامه‌ڕا.
دواتریش فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی سامه‌ڕاو باره‌گای فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی سه‌رایا ئه‌لسه‌لام له سامه‌ڕا به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌رپرسی گشتی سه‌رایا ئه‌لسه‌لام به‌ڕێز سه‌ید ئه‌بو موسته‌فای حمێداوی یاوه‌ریبوو.
هه‌روه‌ها زاملی سه‌ردانی كه‌رتی پڕۆسه‌كانی سامه‌ڕای كرد و چاوی به سه‌ركرده ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وت و داوایكرد هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایش به‌رده‌وام بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و چه‌سپاندنی ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا زاملی به‌شداری له خواردنی فتاره‌ی ره‌مه‌زان كرد له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌رایای ئه‌لسه‌لام.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/4/2022