بەیاننامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا

لە ڕۆژی جیهانی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا، داوای مسۆگەرکردنی مافەکان و خێراکردنی یاسای ئازادی ڕادەربڕین دەکەین بەبێ ئەوەی هیچ ئامرازێک هەبێت بۆ ئەوەی دەنگەکان بڵاو بکەینەوە، ئێمە ئەم دەرفەتە ده‌قۆزینه‌وه‌ بۆ پیرۆزبایی کردن لە خاوەنەکانی پەیامی قەڵەم لەم ڕۆژەداو داوای پشتیوانی و هاوکارییان لێدەکەین بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئەرکە ڕۆژنامەوانیه‌كان بە شێوەیەکی پیشەیی و شەفاف و دیموکراسی، دوور لە هەموو ئەو فشارو کردارانەی کە ڕێگری لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان دەکەن.
ئازادی ڕۆژنامەگەری بنەمایەکی جیانەکراوەی مافەکانی مرۆڤەو کۆمەڵگا ناتوانێت لەگەڵ دیموکراسی ڕاستەقینەدا بگونجێت بەبێ دابینکردنی مافی دەربڕینی بیروڕا، بۆیە پێویستە سەرنج بدەین و پشتیوانییان بکەین بە یاسادانان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان بە شێوەیەکی دەستوری و پێدانی ئەو مافانەی کە لەلایەن حکومەتەوە مسۆگەرکراوە لە تەرخانکردنی زەوی و مافە پەیوەندیدارەکانیان .
ئەمڕۆ یادی شەهیدانی ڕۆژنامەو میدیاو ئەو قوربانییە بەخشندەیە دەکەینەوە کە بۆ دیاركردنی‌ وشەی ڕاستی کردوویانە، خوای گەورە بەزەیی بە شەهیدانی ڕۆژنامە و میدیادا ببات.
پیرۆزبایی لە هەوڵەکانی خوشک و برایان و ڕۆژنامەنووسان و پسپۆڕانی ڕاگەیاندن دەکەم لە هەموو دامەزراوەکانماندا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ٥ / ٢٠٢٣