بەیاننامەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە ناوچەی غەزە

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق وەک نوێنەری هەموو خەڵکی عێراق بەیاننامەیەک بۆ ئەنجومەنی جیهانی مافی مرۆڤ لە جنێڤ و تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتەڕوو. ئەمڕۆ ئێمە شایەتی کارەساتێکی مرۆیی خنکێنەرین لە فەلەستین ڕوودەدات، بەتایبەتی لە ناوچەی غەزە، کە هێرش و پێشێلکردنی بەردەوامی مافەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە زیادبووندایە ئێمە لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دەوەستین و بە توندی ئیدانەی ئەم توندوتیژییە دەکەین کە بووەتە هۆی قوربانی و ئیدانەی ئەو حاڵەتە نامرۆڤانەی توندوتیژی دەکەین. داوا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی جیهانی لە جنێف دەکەین کە دەستبەجێ و بە توندی دەستێوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییە گەورەیەی مافەکانی مرۆڤ لە فەلەستین پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت و کار بکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دادپەروەری لە ناوچەکەدا. و جەخت لەوە دەکەینەوە کە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم ململانێیە تەنها بە پابەندبوون بە بەها مرۆییە ڕاستەقینەکان و پاراستنی ژیانی بێتاوان بەدەست دەهێنرێت . داوای جێبەجێکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا دەکەین. ئێمە لەگەڵ گەلی فەلەستیندا وەستاوین و پشتیوانی و هاوکاری خۆمانیان بۆ دەربڕین لەم ساتە سەختەدا. و چاوەڕوانی جیهانێکی مرۆیی و ئاشتیخوازتر دەکەین .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ١٠ / ٢٠٢٣