بەیاننامەی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی سەبارەت بە ئامادەکردنی ژینگەی گونجاو بۆ سەردانی‌ ڕەجەبی

لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی له‌ به‌یاننامه‌كیدا هەوڵە خزمەتگوزاری وئەمنیەكانی‌ حکومەتی عێراقی و گرتنەخۆی بەغدای پایتەخت بۆ ١٣ملیۆن زیاره‌تكار به‌رزده‌نرخێنێت.
دەقی بەیاننامەکەیە
لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەڕلەمانی بەهەموو شانازی و ڕێزگرتنەوە ده‌ستخۆشی‌ لە هەوڵە خزمەتگوزاری و ئەمنیەكانی‌ هاوبەشی‌ سەرپەرشتکاریەکەی حکومەتی عێراقی دەکات، بۆ سەرخستنی‌ سەردانی ڕەجەبی لەیادی شەهیدبوونی ئیمام موسی کوڕی جەعفەر(د) کە توانی نزیکەی١٣ملیۆن سەردانکاران لەبەغدای پایتەختدا بگرێتەخۆی.
ئەم سەرکەوتنانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی حکومەتە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و دابینکردنی ئاسایش وسڵامەتی هاونیشتمانیان و زیاره‌تكاران لەمیانی ئەم بۆنەیە گرنگەدا بەبۆنەی پلاندانانی وردو هەماهەنگی کاریگەر لە میانی ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ زیاره‌تكاران بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ بە ئاشتی و ئاسانی.
ئەم سەرکەوتنە توانای حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەردەخات لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ئاستەنگە گەورەکانداو ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی بۆنە ئاینیەکان بەئەوپەڕی سووک و ئاسانییەوە.
بە شانازیەوە نرخ دەدەین بە هەوڵەکانی تیمە ئەمنیەکان و خزمەتگوزاریەکان و بەڕێوەبردنەکان کە هاوبەشییان لەسەرکەوتنی ئەم سەردانەدا کردووەو پابەندیمان بەکاری هاوبەش نوێدەکەینەوە بۆ زامنکردنی بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە جۆریەکان بۆ هاونیشتمانان و سەردان کاران لە بۆنەکانی داهاتوودا.

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی پەڕلەمانی
ئەنجومەنی نوێنەران
٧/٢/٢٠٢٤