بەیاننامەی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی سەبارەت بە ئامادەکاریی ئەمینداریەتی بەغدا بۆ وەرزی باران و کەمکردنەوەی ئەگەری زیانەکان لەسەر ماڵوحاڵی دانیشتووان
ئەمەی لای خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە
دەمانەوێت ڕێزلێنانی قوڵی خۆمان دەرببڕین بۆ
هەوڵەکانی ئەمینداریەتی بەغدا لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ دۆخی کەشوهەوای ناڕەحەتدا، کە بهغدای پایتەخت بەخۆیەوە دەیبینێت لەو دوو ڕۆژەی ڕابووردوودا، کە بارانێکی زۆر باری، ئەوەش بوو بەهۆی پەیدابوونی لێشاو و لافاو لە هەندێک لە ناوچەو پارێزگاکانی وڵاتە خۆشەویستەکەماندا.
هەوڵەکانی ئەمینداریەت دیارو کاریگەرە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە کتوپڕانەدا، کە توانی زاڵ ببێت و ئاوەڕۆی ئاوەکانی بارانەکان بەشێوەیەکی خێراو بەڕێکوپێکی بەڕێ بکات، کە ئەوەش یارمەتیدا بۆ کەمکردنەوەی زیانە چاوەڕوانکراوەکان لەسەر ماڵوحاڵی دانیشتوان.
ئێمە له لیژنەی خزمەتگوزارییهکان کە نوێنەرانی هاونیشتمانیەکانمانین، ئهو هەوڵە قارەمانیانە بهرزدهنرخێنین و هانی بەردەوامی کاركردن دەدەین بە هەمان گیانی جەنگاوەری و پیشەییەوە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەكانی جیاواز بۆ هاونیشتمانیان لە پایتەختدا.
خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی ئەوانە کۆڵەکەی گەشەکردنی کۆمەڵگاو ئاسوودەییەتی و پێویستە لەسەر هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان خەست بکەنەوە و کاری پتر بکەن لە پێناوی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەکان و بەجێهێنانی پێداویستیەکانی هاونیشتمانیان بە شێوەیەکی باشتر.
لەکۆتاییدا، داوامان نوێ دەکەینەوە بۆ هەموو لایهنه پەیوەندیدارەکان بۆ بهکارخستنی ههموو هەوڵەکان و کاری ڕاستەقینە لە پێناوی بەرزكردنهوهی گەشەپێدانی وڵاتە خۆشەویستەکەمانداو بەڵێن دەدەین بە بەدواداچوونی کاروبارەکان لە نزیکەوە و کارکردن بۆ ئامادەکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ بەدیهێنانی باڵاترین ئاستەکانی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاونیشتمانیە خۆشەویستەکانمان.
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە بهشدارییان کردووەو بهشداری دەکەن لە بنیاتنان و پێشکەوتنی بەغداو داوای سەرکەوتن و خۆشنوودی بۆ هەمووان دهخوازین.
لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی
١٦/٢/٢٠٢٤