به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واوه
بسم الله الرحمن الرحيم
(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)
صدق الله العلي العظيم
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی عێراقی مه‌زن هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵا پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ت و رێنیشانده‌ری ئۆمه‌ت وسه‌روه‌ری هه‌موو بونه‌وه‌ران (د.خ).
سه‌رۆك و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان ئاماژه‌یاندا ئاهه‌نگێڕان به‌م بۆنه پیرۆزه‌ی ناو دڵی موسڵمانان ده‌ربڕینی ئینتماو شانازی هه‌موو ئۆمه‌ته‌كانه به‌پێغه‌مبه‌ری مه‌زن و پیرۆزی ئه‌م بۆنه شكۆداره‌یه.
وُلِـدَ الـهُـدى فَـالكائِناتُ ضِياءُ
وَفَـمُ الـزَمـانِ تَـبَـسُّـمٌ وَثَناءُ
یه‌زدانی مه‌زن پێغه‌مبه‌ری نارد بۆرۆشنكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وتاریكییه‌ی باڵیكێشابوو په‌یامه‌كه‌شی بۆ رێنمایی رێونكه‌ران بوو كه‌یه‌زدانی مه‌زن كه‌له‌كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا هاتووه
(لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا )
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان جه‌خیكرد له‌سه‌ر گرنگی تێڕامان له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌به‌ره‌كه‌ت و خۆشی كه له‌دایكبوونی خێر و ئاشتی و هیدایه‌ت و بنیادنانه له‌وانه‌ش جیهان هه‌موو به‌هاكان و په‌ندو ره‌وشتی به‌رزه
هیچ چاوێك له‌تۆ جوانتری نه‌بینیوه
له‌تۆ جوانتر له‌دایك نه‌بووه
خوڵقاویت به‌ده‌ر له‌هه‌موو كه‌م و كورتییه‌ك
واخوڵقاویت كه‌خۆت پێت باشبێت
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان داوا له‌رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ده‌ستبگرن به‌رێڕه‌وی بۆنداری پێغه‌مبه‌ری نازدار و یه‌كگرتوو یه‌كڕیزبن ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێن و وته‌كانی یه‌زدانی مه‌زن و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی به‌رز ڕاگرن و به‌په‌رۆشه‌وه وڵاته‌كه‌مان بنیادبنێن تا روناكییه‌كه‌ی له‌هه‌موو گێتیدا هه‌ڵبێت و وته‌و كاره‌كانی (د.خ) رۆشنكه‌رو رێڕه‌وه‌كه‌ی بگرینه‌به‌ر و ده‌بێته ڕێنیشانده‌ر تاكۆتایی ژیان
به‌م بۆنه پڕبۆن و به‌رامه‌یه‌وه داوا له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین و ده‌سته‌كانمان بۆ ئاسمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه له‌گوناهمان خۆشبێت و ره‌حم به‌شه‌هیده‌كانمان بكات وحه‌شر و زیندوبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) كۆتا پێغه‌مبه‌ران بكات كانی نهێنییه‌كان و سه‌رچاوه‌ی روناكییه‌كان و جوانترین بونه‌وه‌ر و شه‌ره‌فی هه‌ردووجیهان و سه‌روه‌ری هه‌ردوو گروری جین و ئینس ئه‌وكه‌سه‌ی تایبه‌تمه‌ندی نزیكبونه‌وه‌ی یه‌زدانی مه‌زن پێبه‌خشرا باشترین پشت و پشتیوان وه‌ڵامده‌ره‌ویه‌وه
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26 ی ئه‌یلولی 2023