ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسایەك دەدات و خوێندنەوەی چوار یاساش تەواو دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران. لە دووەم دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەكەم, لە ساڵی یاسادانانی سێیەم, لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم, بە سەرۆكایەتی بەرێز موحسین مەندەلاوی, لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی (180) پەرلەمانتار, رۆژی شەممە, دەنگیدا لەسەر یاسای قەرەبوكردنەوەی نەخۆشی نەبوونی بەرگری لەش و خوێندنەوەی چوار یاسای تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەنی دەنگیدا لەسەر دواخستنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, تاكاتی یەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایەی پێشكەش بە دادگای فیدراڵی كراوە.
ئەنجومەن, دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای قەرەوبووكردنەوەی یاسای نەبوونی بەرگری لەش, كە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای بەكرێدانی زەوی كشتوكاڵی دواخست, كە لەلایەن لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكانەوە پێشكەشكرا, لەسەر دوایەكی پێشكەشكراو لەلایەن (60) پەرلەمانتارەوە.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی, لەنێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری عەرەبی سوری تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.

ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی لێخۆشبونی هاوبەش, لە پێداویستیەكانی ڤیزای چوونە ناوە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی, نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی كۆریای باكور تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن لە بەشێكی دانیشتنەكەدا, كە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا, جێگری سەرۆك, سەرۆكایەتی كرد, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراقی, لەسەر پرۆتۆكۆلی عەرەبی بۆ رێگریكردن و قەلاچۆكردنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ, بەتایبەت ژن و مناڵ كە هاوپێچ و تەواوكاری رێككەوتنی عەرەبیە, بۆ قەلاچۆكردنی تاوانی رێكخراو لەڕێی سنوری نیشتمانی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
هەروەها ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی سندوقی نیشتەجێكردنی عێراقی ژمارە (32)بۆ ساڵی 2011 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەوە پێشكەشكرا.
لەلایەكی ترەوە, سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاریدا, رۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو, وادەی لێپرسینەوە بێت لە سەرۆكی تۆڕی هەواڵی عێراقی, دوای تەواوكردنی سەرجەم مەرجەكانی.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
27 كانونی دووەمی 2024