ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسایەک دەدات و خوێندنەوەی پێشنیازی دوو یاسا تەواو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی یانزەیەمینی وەرزی یاسادانانی یەکەمی، ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، کە رۆژی سێ شەممە، بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 175 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگدان و خوێندنەوەی بۆ ژمارەیەک پێشنیازی یاسا کرد.

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای چوونە پاڵی عێراق بۆ رێککەوتنی نێودەوڵەتی هێڵەکانی بارکردن، بۆ ساڵی 1996و پڕۆتۆکۆلی هەموارکراوی بۆ ساڵی 1988ی هەموارکراو، لەساڵی 2003 ژمارە (14) بۆ ساڵی 2020، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی، یاسای بنەمای هاوتاکردنی بڕوانامەو پلەی زانستی عەرەبی و بیانی، ژمارە (20) بۆ ساڵی 2020 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە پێشکەشکرا.

لەلایەکی ترەوە، بەڕێز موحسین مەندەلاوی، فەرمانیکرد بە بەرزکردنەوەی سکاڵایەکی یاسایی، دژی کەناڵی المربد، کە پەخشی پرۆگڕامێکی کۆمیدی دەکات، دژی ناوبانگی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

دواتر ئەنجومەن لەمیانی دانیشتنەکەیدا، کە بەشێکی لەلایەن دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەوە سەرۆکایەتی لێکرا، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای پارێزەران، ژمارە (173) بۆ ساڵی 1965 تەواوکرد، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە پێشکەشکرا.

لەلایەکی ترەوە، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، فەرمانیکرد بە میوانداریکردنی بەرێز وەزیری پەروەردە، لە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، بۆ پێشکەشکردنی رونکردنەوە لەبارەی بڕیاری وەزارەت، بە داخستنی نوێنەرایەتیەکانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.

پاشان ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای سەندیکای پرۆگرام سازانی عێراقی دواخست، کە لەلایەن لیژنەی کارو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە پێشەکەشکرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ سبەی هەڵبگێرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

27 شوباتی 2024