ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر لەکارلابردنی سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەدات و تاوتوێی رۆڵی چاوێری دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەک شەممە، سیانزەیەمین دانیشتنی بەسەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 179 پەرلەمانتار بەڕێوەبرد، بۆ تاوتوێکردنی رۆڵی رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، بەڕێز مەندەلاوی رونیکردەوە، سەرکەوتنی سیستمی سیاسی دیموکراسی لەڕێی جیاکردنەوەی نەرمونیانی نێوان دەسەڵاتەکانەوە دەبێت، لەسەر بنەمای هاوکاری و هاوسەنگی و تەواوکروونی یەکتر دەبێت لەنێوان خۆیاندا، چاودێری پەرلەمانیشی بە دیارترین ئاماژە راستەقینەکانی هەڵسەنگاندنی رێرەوی دیموکراسی بۆ سیستمی سیاسی دانا، وتیشی، چاودێری، ئامانجی بەهێزکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە بە تەواوی دامەزراوەکانیەوە، بەگوێرەی پرۆگرامی حکومی و پلانە ستراتیجیەکانی.

دواتر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاننامەیەکی بەبۆنەی یادی 33ساڵەی ئازاری ساڵی 1991 خوێندەوە.

بەدوایدا پەرلەمانتار یاسر حسێنی و بە بەشداری ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، بەیاننامەیەکی خوێندەوە، تیایدا داوایکرد رێوشوێنی پێویست بەرامبەر فەرحان فەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق بگیرێتەبەر، بەهۆی بەهەدەردانی زیاتر لە 20تریلیۆن دینار لە ماڵی گشتی .

پاشان پەرلەمانتار حەسەن سالم بە بەشداری ژمارەیەک پەرلەمانتار، بەیاننامەیەکی خوێندەوە، تیایدا رایگەیاند، دەسەڵاتی یاسادان دووچاڕی پێشێلکاریەکی جێگەی سەرسوڕمان بووەتەوە، لەڕێی دەستگیرکردنی پەرلەمانتار هادی سەلامی و سزادانی بە پرسێکی نایاسایی.

ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگیدا لەسەر لەکارخستنی بەڕێز نەبیل جاسم، سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی بە بڕگەیەک زیادکرا بۆ خشتەی کاری دانیشتەکان.

ئەنجومەن، دەنگیدا بە رەزامەندیدان لەسەر هەمواری ژمارەیەک لە مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و، پێشنیازکردنی بۆ دەنگدان لە دانیشتنی داهاتوودا.

بەڕێز موختار مەحمود موسەوی، سوێندی یاسای خوارد لەجێگەی پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاو، عەباس زاملی.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن جەختیکرد، پەرلەمانتاران مافی دەستوری و یاسایی خۆیانە پرسیاری چاودێری ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن و زانیاری بەدەستبهێنن، لەپێناو راپەڕاندنی کارەکانیان وەک ئەوە لەدەستوردا هاتووە، لیژنەی یاسایشی راسپارد، دەقێکی تایبەت بە وەڵامدانەوەی داواکاری ئەندامانی ئەنجومەن ئامادەبکەن، کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت و وردەکارییەکەی بەرزبکەنەوە بۆ سەرکایەتی.

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لیژنەی یاسایی راسپارد، دیراسەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن بکەن، لەبارەی شرۆڤەکردنی مادەی پەیوەسە بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار، بەگوێرەی ئەحکامەکانی مادەی پەیوەست بە کەتن و تاوان.

 

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

10ئاداری 2024