ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بڕیارەكانی ئەنجومەن دەدات تایبەت بە تاوتوێكردنی بۆردومانی وەحشیگەرانە بۆ سەر كەرتی غەزەو گەمارۆی سەپێندراو بەسەریدا

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی رۆژی 15/10/2023 لە وەرزی یاسادانانی دووەم/ساڵی یاسادانی دووەم، خولی پەرلەمانی پێنجەم, ئەم بڕیارانەی دا.
1-ئیدانەكردنی سیاسەتی قەوارەی زایۆنی داگیركار لە كوشتن و راگواستن و روخاندنی خانوو, جەخت لە مافی فەلەستینیەكان دەكات لە بەرگریكردن لە خاكەكەیان و مافە زەوتكراوەكانیان.
2-ئەنجومەنی نوێنەران, پشتیوانی سەرجەم رێوشوێنەكانی حكومەت و بەیاننامەكەی دەكات, سەبارەت بە پاڵپشتی گەلی فەلەستین و سەرپشكی دەكات, لە گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنەكان, بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان.
3-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران, پەرلەمانی وڵاتە عەرەبیەكان بانگهێشت دەكات, بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە لە بەغداد, بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێك, یەكانگیر بێت لەگەڵ ئیرادەی گەلانی عەرەبی پاڵپشتی كێشەی فەلەستین و سەرخستنی.
4-داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین, كاری بە پەلە بكات بۆ كردنەوەی دەروازەیەك, بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە پەلە بە گەلی فەلەسیتن لە كەرتی غەزە.
5-سیاسەتی هەندێك وڵاتی پشتیوان, لە ئامرازەكانی كوشتن و راگواستن رەتدەكەینەوە, كە دژی رۆڵەكانی گەلی فەلەستین ئەنجامدەدرێت و بەردەوامبونی تاوانە دووبارەكانی قەوارەی زایۆنی, بە تەواوی رەتدەكەینەوە.
6-داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكەین, هەرچی پێویستە بیگرنەبەر, بۆ راگرتنی توندوتیژی دژی گەلی فەلەستین لەكەرتی غەزە و, راگرتنی جەنگ و پاراستنی هاوڵاتیان.
7-جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەكەینەوە, لە پشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین و مافی گەلەكەی, لە دامەزراندنی دەوڵەتی خۆی و سەرەوەری تەواوی بەسەر خاكەكەیدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
١٥/١٠/٢٠٢٣