ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو تاوتوێی دوو یاسا تەواو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران لە پانزەهەمین دانیشتنی، کە رۆژی یەک شەممە، بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 168 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، خۆێندنەوەو تاوتوێی دوو پڕۆژە یاسای تەواوکرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، بەیاننامەیەکی بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی راپەڕینی سەدری لە 17ی ئازاری1999 دوای شەهیدکردنی سەماحەتی ئایەتوڵای مەزن، بەڕێز محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر خوێندەوە.

دواتر، ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەزەرهێنانی پیشەسازی، بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ، ژمارە (20) بۆ ساڵی1998 دواخست، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیەوە پێشکەشکرا.

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، ئەندامانی ئەنجومەنی راسپارد، بۆ چاوخشاندنەوە بە هەندێک بڕگەی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ و، هەموارکردنەوەی بۆ دەنگدان لەسەری لە دانیشتنەکانی تردا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری دووەمی دەستەی باڵای حەج و عومەرە ژمارە (23) بۆ ساڵی 2005 تەواوکرد، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و یاساییەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی، ژمارە (13) بۆ ساڵی 2018 دواخست،کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پرۆسەی چاندنی ئەندامی مرۆڤ و رێگەگرتن لە بازرگانیکردن پێوەی، ژمارە (11) لسنة 2016 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشکەشکرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ سبەی دووشەممە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
24 ئازاری 2024