ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو تاوتوێی پێنج یاسا تەواو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە، لە دانیشتنی حەوتەمی وەرزی یاسادانانی یەکەمی، ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، خوێندنەوەو تاوتوێی پێنج یاسای تەواوکرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، ئەنجومەن خۆێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای بەدەستهێنانی زانیاری تەواو کرد.

دواتر ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاڕی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، ژمارە (1018) بۆ ساڵی 1982 و (554) بۆ ساڵی 1983 تەواو کرد.

پاشان، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای تۆمارکردنی لەدایکبون و مردن تەواو کرد.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق، لەسەر پڕۆتۆکۆلی هەمواری هەردوو مادەی (50) و (56) لە رێککەوتنی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 1944 تەواوکرد، کە لەساڵی 2016 لە مۆنتریاڵ واژوکراوە.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی سکاڵای موڵکدارێتی ژمارە رقم (13) بۆ ساڵی 2010 تەواوکرد.

 

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

14ی شوباتی 2024