ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران پرسەی دەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عارەبییه یەکگرتووەکان/ سەرکردەیەکی دەرکەوتوو وەسەرۆکێکی گەورەمان لەکیسچوو

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی، ڕۆژی هەینی پرسەی گەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عارەبییە یەکگرتووەکان شێخ خەلیفە کوڕی زاید لە بنەماڵەی نهیان کە ئەم بەیانییە بە دەنگی خودای خۆیەوە هات بە ڕەزامەندی وقبووڵکردنی.
ئەمینداری گشتی دڵسۆزترین سەرەخۆشی و پرسەی خۆی پێشکەشکرد بە دەوڵەتی میرنشینەکانی یەکگرتووی عارەبی بە سەرۆکایەتی و حکومەت وگەلەوە بەم لێقەومانە دڵتەزێنە گەورەیە.
ئەمینداری گشتی لە بروسکەیەکدا کە ناردی بۆباڵیۆزی میرنشینایەتی لەبەغدا وتی” لە پێشدا سەرەخۆشی لە خۆم دەکەم وەپرسەم بە ئەوپەڕی زویری و دڵتەنگیەوە دەگەیەنم بە بۆنەی کۆچی دوایی پیاوێک لە باشترین پیاوەکان لە چەرخی ئێستاماندا، وەسەرۆکێکی دەرکەوتوو و سەرکردەیەکی بەهرەدار لە مەزنترین سەرکردەکان، لە کیسمان چوو شێخ خەلیفە کوڕی زاید لە بنەماڵەی نهیان (خودابەزەیی پێدابێتەوە).

هەروەها ئەوپەری سەرەخۆشی و ڕاستترین پرسەم بە دەوڵەتی میرنشینەکانی عارەبیی برا پێشکەش دەکەم، بە سەرکردایەتی وگەلەوە، تکاکارین لە خودای باڵا کە لە کیسچوو لە بەزەیی فراوانی خۆیدا نوقم بکات، وەبە هەمووان سەبووریی جوان وئارام ببەخشێت.
ئێمە بۆ خوداین و هەر بۆ ئەویش دەگەڕێینەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
هەینی ١٣/٥/٢٠٢٢