ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی بنکەی ( وهعی) بۆ توێژینەوەو خوێندنەوەکان دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی سەردانی بنکەی( وهعی ) بۆ توێژینەوەو خوێندنەوەی سەر بەدیوانی وەقفی سوننی لە پارێزگای هەولێر کرد، و لهلایهن دکتۆر فەهمی قەزاز بەڕێوەبەری بنکەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی بنكه پێشوازی لێكرا.
لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا دکتۆر قەزاز به خێرهاتنی ئەم سەردانەی كرد بۆ بنکەکە، و ئەمینداری گشتی ئاگادار کرد لە تەواوکاریەکانی بنکەکەو گرنگترین چالاکیەکانی.
لهلایهن خۆیهوه ئەمینداری گشتی جەختی کردەوە لە گرنگی بیرۆکەی ئیسلامی لە بەرنامەکردنی بیرۆکەکان و ڕوونکردنەوەی و ئاراستەکردنی بەو شێوەیەی كه خزمەتی هەموو مرۆڤایەتی دەکات.
ههر لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتوگۆی چۆنیهتی هاوکاری کردنی دوو قۆڵی لە نیوان بنکەکەو ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە بواری مەشق وپێشخستن و پەرەپێدانی بەردەوام وە گۆڕینەوەی شارەزاییەکان وسەردانە دووقۆڵیهكان.
لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، بەڕێوەبەری بنکەکە، دیاریەکی یادگاری پشکەش بە ئەمینداری گشتی کرد وهكو ڕێزگرتن و نرخپێدانێك بۆ ئەم سەردانە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
یەکشەممە٢٢/٥/٢٠٢٢