د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك: به‌شداری عێراق له دانیشتنی گوێگرتن زۆرگرنگ بو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باسمان له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و ستراتیژه پێویسته‌كانی بوژانه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كرد
کارەکانی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی، كه رۆژانی 17-18ی شوبات له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چو، كۆتایی به‌كاره‌كانی هات و له‌و كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا له‌لایه‌ن د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراق كرا‌و وتاری عێراق خوێندرایه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی په‌رله‌مانه‌كان و وه‌فده‌كاندا ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌و كێشه‌ی جێی گرنگیپێدانی هاوبه‌شی تاوتوێكردو ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌دان به میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌ندامانی وڵاتانی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی له په‌نای گرنگیدان به گه‌شه‌ی ئابوری و هێنانه ئارای ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “به‌شداری عێراق له دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی زۆر گرنگ بو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باسمان له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و ستراتیژه پێویسته‌كانی بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام كرد.”
ئه‌وه‌شی وت: “دروستكردنی پردی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و گۆڕانی ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌واش له په‌نای پشتیوانیكردن له ژنان و گه‌نجان و پته‌وكردنی رۆڵیان له كۆمه‌ڵگا بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی و بوژانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان به‌شێك بون له وت‌و،ێژهكانمان.”
نیویۆرك- ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك
شه‌ممه 19ی شوباتی 2022