دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی گهورهوسهری ساڵی مهندائییهكانهوه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سابیئه‌ی مه‌ندائییه‌كان ده‌كات، ته‌ئكیدیش ده‌كات كهپێكهاتهیهكی ره‌سه‌نن و مێژوویه‌كی پرشنگداریان هه‌یه له وڵاتی رافیده‌ین
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/7/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی سابیئه‌ی مهندائییانی عێراق و جیهان كرد، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی گه‌وره‌و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی مهندائییهكانهوه، هیوای خواست خۆشگوزه‌ران و رۆژه‌كانیان پڕ به‌ختیاری و خۆشی بێت، ته‌ئكیدیشی كرد لەوەی پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مانن و، مێژوویه‌كی پرشنگداریان هه‌یه له‌وڵاتی رافیده‌ین و رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له‌بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و پته‌وكردنی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
16 ی ته‌مموزی 2022