لیژنەی نەوت و غاز كۆبوونەوەیەكی گرێدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی تەمەن و دووجێگرەكەی

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/5/2022 لیژنەی نەوت و غاز كۆبوونەوەی یەكەمی خۆی بە سەرۆكایەتی بەڕێِز حاكم زاملی جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریكردنی سەرۆكی تەمەن و دووجێگرەكەی گرێدا.
بەڕێز جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی سەرۆكایەتی بۆ كارەكانی لیژنەكە كە بە گرنگترینی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران هەژمار دەكرێت بەوپێیەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاوڵاتییانی عێراقییەوە هەیە كاردەكات لەسەر زیادكردنی سەرچاوەكانی داهاتی دەوڵەت بۆ باشتركردنی دۆخی ئێستای وڵات لە ئاست و بوارەجیاوازەكاندا بەگرنگیدان بە پێویستی پەرەپێدانی كەرتەجیاوازەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان كە ماوەیەكی زۆر كاریان كردووە هیوادارم كە ئەم لیژنەیە كاربكات لەسەر دەركردنی یاسای نەوت و غاز كە ئابووری عیراق دەبوژێنێتەوە وگرنگی بدات بە ئەوناوچانەی كە نەوتی تێدا بەرهەم دەهێنرێت و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت،ئاماژەشی بەوەدا كە پێویستە هاوئاهەنگی بكرێت لە نێوان بەڕێزان لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ لیژنەی نەوت و غاز لەسەرجەم ئەو بوارانەی تایبەتن بە كاری كۆمپانیا و دامەزراوە نەوتییەكانی پەیوەندیدار بە لیژنەكە لە چاودێری كردنی و دەركردنی یاسا بۆی.
هەروەها زاملی سەرنجی خستەسەر گرنگی بانگهێشتی وەزیری نەوت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و داوای لە لیژنەكە كرد لەم بابەتەدا هاوكاریی سەرۆكایەتی بكەن,
لەلایەن خۆیەوە لیژنەكە ئاماژەی دا بە هەوڵەكانی خۆی بۆ كاركردن لەسەر پەرەپێدانی دامەزراوە نەوتییەكان و كۆمپانیا پەیوەندیدارەكان، هەروەها كاركردن بۆ دەركردنی یاسای گرنگی تایبەت بە كەرتی نەوت و غاز
لیژنەكە ڕێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی یەرلەمانتار یەحیا عیساوی بە سەرۆكی تەمەن و پەرلەمانتار عەلی مەشكور بە جێگر و پەرلەمانتار سەباح سوبحی بە جێگری دووەم