د.شاخه‌وان عەبدوڵا لە میانی بەسەرکردنەوەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی، جەخت دەكات لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی رێوشوێنه كارگێڕییەكان و ڕێكارەكان لە ڕێكخستنی كارەكانیداو، پشتیوانیکردنی پەرلەمانتارە بەڕێزەکان لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا
ئەمڕۆ یەكشەممە 29/5/2022 جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچون و چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکان لەئەنجومەنی نوێنەران، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگە پەیوەندارەکانی بەسەرکردەوەو چاویکەوت بە دکتۆر سیروان عەبدوڵا سیرینی ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران، کە بەڕێزیان باسێکی تێروتەسەلی پێشکەشکرد لەبارەی سروشتی کار و ئەرکەکانی ئەمینداری گشتی و ڕۆڵیان لە سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی کاری کارگێڕی و دارایی و هونه‌ری و ڕێکخراوەیی و هەماهەنگیکردن لە نێوان فه‌رمانگەكان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لۆجیستی و دابینکردنی تواناکان بۆ پاڵپشتی لیژنەکان بە درێژایی خولی پەرلەمان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەن بە یاوەری ئه‌مینداری گشتی سەردانی ژمارەیەک لە فه‌رمانگه‌كانی ئەنجوومەنی کرد: (فه‌رمانگه‌ی کاروباری پەرلەمان، فه‌رمانگه‌ی یاسادانانی پەرلەمان، فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییە گشتییەکان) وێڕای سەردانی بۆ ژمارەیەک لەبارەگای لیژنەكانی پەرلەمان، هاوكات جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی ڕێوشوێنە کارگێڕییەکان و ڕێکارەکان کردەوە لە ڕێکخستنی کاره‌كاندا، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کار و ڕێکردن لەگەڵ تەکنەلۆژیا و پێشكه‌وتن بەشێوەیەک بێتە مایەی پێشخستنی توانا‌و لێهاتویی فه‌رمانبه‌ران، لە هەمانکاتدا به‌رێزی ئاماژەی بە گرنگی پێشکەشکردنی پشتیوانی و هاوکاری بە په‌رله‌مانتاران و دابینکردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه کردەوە، کە له پيادەكردنى ئەرکی یاسادانان و چاودێریکردندا پێویستیان دەبێت، هاوكات نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ فه‌رمانگه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له رۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وامی ده‌بێت .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا گوێبیستی سەرنجی بەڕێوەبەرە گشتییەکان بوو کە پوختەیەکیان لەبارەی وردەکاری و میکانیزمی کاری ڕۆژانە و هه‌وڵە بەردەوامەکانیان پێشکەشکرد لەپێناو پیاده‌كردنێكی نمونه‌یی و باشتر له‌كاره‌كانیان، بۆپەرەپێدانی توانا و کارامه‌یی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەی یاساداناندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە 29ی ئایاری 2022