لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره ده‌كات
رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/5/2022 لیژنه‌ی ئه‌وقاف وخێڵهكانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌گه‌ڵ شێخ سامی ئه‌لمه‌سعودی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره كۆبۆوه .
له‌میانی دیدارێكدا تاووتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج وعومره بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ و، هه‌روه‌ها ئه‌وئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی كاره‌كانیان ده‌بێته‌وه و باشترین چاره‌سه‌ری بۆبدۆزرێته‌وه .
لای خۆیه‌وه شێخ موحه‌ممه‌د ئهلسهیهود پرسیاری له پاره‌ی ناو بانكی حاجییه‌كان و قازانجه‌كه‌ی كرد كه پاره‌كه‌یان پتر له‌دووساڵه له‌بانكه عێراقییه‌كاندا دانراوه و ،وتیشی پێویسته ئه‌م كاره بۆ رای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی روونی روونبكرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پهرلهمانتارئهلسهیهوود پرسیاری له‌سه‌ر بانكی ئهلناسكی سهربهدهستهكه كرد هه‌روه‌ها ئه‌وپاره‌یه‌ی له‌هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی لهزیارهتكارانی عه‌مره ده‌ستیان كه‌وتووه ، وێڕای ئهوكورسییانهی لایه‌نی سعودیه بۆ عێراقی ته‌رخانكردووه .
هاوكات په‌رله‌مانتار شێخ عه‌دنان ئه‌لجحێشی داوایكرد سوود له هه‌ژمونی ئێران بۆڕێكخستن و گواستنه‌وه‌ی حهجكاران وه‌ربگیرێت چونكه باشترین وسهركهوتووترین هه‌ژمونه له‌نێوهه‌موو نێرده‌كانی وڵاتان بۆ ماڵی خوا وجهختیكردهوه وتی گرنگه جل وبه‌رگی رێبه‌ری ئایینی لهدهستهكهوه تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ی حهجكاران بیناسنه‌وه و وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێك وكێشه‌كانیان بداته‌وه كهڕووبهڕوویان ده‌بێته‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمه‌كاندا .
لای خۆیه‌وه شێخ ئه‌لمه‌سعودی روونیكرده‌وه و وتی ئهوكورسییانهی ئه‌مساڵ بۆ عێراق ته‌رخانكراوه زۆر كه‌مه وبه‌هۆی به‌ڵای كرۆناوه كهناگاته چاره‌كی پێویست وداوا له لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان ده‌كات داوابكه‌ن پشكی ئه‌مساڵی عێراق زیادبكرێت .
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێستا پێویسته لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان وده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
22/5/2022