لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سرا ده‌كه‌ن
شاندی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سرایان كرد و چاوین كه‌وت به‌به‌ڕێز عه‌بدولحوسه‌ین موحسین عه‌بد به‌ڕێوبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی به‌سرا و به‌ڕێز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌ری كه‌شتیه‌وانی ئاسمانی .
له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكیان كرد ،گرنگترینیان جیاكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و میكانیزمی كاركردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و په‌یوه‌ندی بهكهشتیهوانی ئاسمانی و ،لیژنه‌كه‌ش داوای له‌هه‌ردوو به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه و به‌ڕێوبه‌ری كه‌شتیه‌وانی ئاسمانی كرد پێشنیاره‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌رباره‌ی كاره‌كانی هه‌ردوولا له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌یان لهكۆمپانیایهكدا یان جیابكرێنه‌وه و به‌هه‌ردوو شێوه‌كه توێژینه‌وه‌ی ئیمكانیاتی بۆ بخرێته‌ڕوو.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13 ی شوباتی 2024