دەستووری کۆماری عێراق

دەستووری کۆماری عێراق

 

پێشدەستى

 

بسم الله الرحمن الرحيم

{ و لقد كرمنا بني آدم }

 

ئێمە ڕۆلَەكانى دۆلَى ڕافيدەين، نيشتمانى نێردراوان و پێغەمبەران، جێگاى حەوانەوەى پێشەوايان و پياوچاكان و  پێشەنگانى شارستانيەت و داهێنەرانى نووسين و لانكەى ژماردن، لەسەر زەوى ئێمە يەكەم ياسا لەلايەن مرۆڤەوە دانرا، لەنيشتمانى ئێمەدا دادپەروەرانەترين چەرخى سياسەتى بەڕێوەبردنى ولآتان هەنگاوى بۆ نراو لەسەر خاكەكەمان هاوەلآن و پياوچاكان نوێژيان خوێندو فەيلەسوف و زانايان تێڕامانيان ئەنجامداو ئەديب و شاعيران داهێنانيان كرد.

وەك هەستكردن بە مافى خوا لەسەرمان و، بەدەنگەوە هاتنى نيشتمان و هاونيشتمانانمان و وەلآمدانەوەى بانگەوازى سەركردە ئايينى و هێزە نيشتمانيەكانمان و سوور بوونى سەرچاوە (مراجع) مەزنەكانمان و سەركردەو سياسيەكانمان و، لە ئاپۆڕەيەكى جيهانيدا لەلايەن هاوڕێيان و دۆستانەوە بۆ يەكەمجار لە مێژوودا بە مليۆنان كەس لە 30 كانوونى دووەمى 2005 بە ژن و پياو و گەنج و پيرەوە بەرەو سندوقەكانى دەنگدان ڕۆيشتين. بە لە بيربوونى ئازارەكانى چەوساندنەوەى مەزهەبى لەلايەن تاقمە زۆردارەكەو، هەستكردن بە ئازارى شەهيدانى عێراق بە شيعە و سووننە و عەرەب و كورد و توركمان لەگەلَ براكانى تريان لە پێكهاتەكانى ديكە و ئيحا وەرگرتن لە ستەم و شكاندنى ڕێزى شارە پيرۆزەكان و باشوور لە ميانەى ڕِاپەڕێنى شەعباني و جەرگ سووتاو بە ئاگرى گۆڕە بە كۆمەلَەكان و زۆنگاوەكان و دوجەيل و ئەوانى دى و، بە وەدەنگ هاتن لەسەر سزاكانى سەركوتكردنى نەتەوايەتى لە قەسابخانەكانى هەلَەبجە و بارزان و ئەنفال و كوردە فەيليەكان و، هەستكردن بە ئازارەكانى توركمان لە بەشير، وەك سەرجەم ناوچەكانى ديكەى عێراق، ئەوەبوو خەلَكى ناوچەكانى ڕۆژئاوا زۆريان چەشت بە لەناوبردنى سەركردەو ڕەمز و سەرۆك عەشيرەت و ئاوارەكردنى تواناكان و وشك كردنى سەرچاوەكانى بيرو ڕۆشنبيريان، بۆيە دەست لەناو دەست و بەيەك ڕيز هەولَماندا بۆ بنياتنانەوەى عێراقى نوآ، عێراقى ئايندە بەبآ دەمارگيرى مەزهەبىو لايەنگيرى ڕەگەزپەرستانەو گرێى ناوچەيى و جياخوازىو دوورخستنەوەى هيچ لايەك.

تەكفير و تيرۆريش نەبووە ڕێگر لەبەردەمماندا بۆ بنياتنانى دەولَەتى ياسا، مەزهەبگەريەتىو ڕەگەزپەرستيش نەيوەستاندين تا پێكەوە بەردەوام بين لە پتەوكردنى يەكێتى نيشتمانى و گرتنەبەرى ڕێگاكانى ئالَوگۆڕى ئاشتيانەى دەسەلآت و دادپەروەرانەى دابەشكردنى سامان و ، بەخشينى هەلى يەكسان بە هەموان.

ئێمەى گەلى عێراق ئێستا دواى هەستانەوەمان و بە متمانە بوون بە داهاتوو و لە ڕێى ڕژێمێكى كۆمارى فيدرالى ديموكراسى فرەيى، بە ژن و پياوو گەنج و پيرەوە پەيمانمان داوە هيممەت بكەين بۆ ڕێزگرتن لە بنەماكانى ياساو لەناوبردنى سياسەتى دوژمنكارانەو، گرنگيدان بە ژن و مافەكانىو، پيرو خەمەكانىو، مندالَ و كاروبارەكانىو، بلآوكردنەوەى كەلتورى فرەيى و، ڕيشەكێشكردنى ئاگرى تيرۆر.

ئێمەى گەلى عێراق بە سەرجەم پێكهاتەكانيەوە بە تەواوى ويستى خۆمان بە ئازادانەو ئارەزوومەندانە بڕيارى يەكگرتنى ئارەزوومەندانەمان داوەو دەرس وەردەگرين لە ڕابردومان بۆ داهاتوومان، وە لە بەها بالآكانى پەيامە ئاسمانيەكان و دۆزينەوە نوێكانى زانست و شارستانيەتى مرۆڤەوە ئەم دەستورەمان دانا. پابەندبوون بەم دەستورەش يەكێتى ئازادانەى گەل و خاك و سەروەرى عێراق دەپارێزآ.

بەندى يەكەم

بنەما گشتيەكان

مادەى (1)

كۆمارى عێراق دەولَەتێكى فيدڕالَى يەكگرتووى سەربەخۆى خاوەن سەروەريە، ڕژێمى حوكمڕانى تێيدا كۆمارى نوێنەرايەتى (پەرلەمانى) ديموكراسيە، ئەم دەستورەش يەكپارچەيى عێراق دەپارێزێت.

 

مادەى (2)

يەكەم: ئيسلام ئايينى فەرمى دەولَەتە و سەرچاوەى سەرەكي ياسادانانە:

نابێت ياسايەك دابنرێت لەگەلَ حوكمە جێگيرەكانى ئيسلام ناتەبا بێت.

نابێت ياسايەك دابنرێت لەگەلَ بنەما ديموكراسيەكان ناتەبا بێت.

نابێت ياسايەك دابنرێـت كە ناكۆك وناتەبا بێت لەگەلَ ئەو ماف و ئازاديە بنەڕەتيانەى كە لەم دەستورەدا هاتوون.

دووەم: ئەم دەستورە ناسنامەى ئيسلامى زۆرينەى گەلى عێراق دەپارێزێت، هەروەها تەواوى مافە ئاينيەكانى سەرجەم تاكەكان دەپارێزێت لەڕووى ئازادى بيروباوەڕو مومارەسەى ئاينيەوە.

مادەى (3)

عێراق ولآتێكە لە نەتەوەو ئايين و ئاينزاى جياجيا پێكهاتووە، و ئەندامي دامەزرێنەرو كاريگەرە لە كۆمەلَەى ولآتانى عەرەبى و پابەندە بە پەيماننامەكانى و بەشێكە لە جيهانى ئيسلامى.

 

مادەى (4)

يەكەم: زمانى عەرەبىو كوردى دوو زمانى فەرمين لە عێراقدا، مافى سەرجەم عێراقيەكان پارێزراوە لە فێركردنى ڕۆلَەكانيان بە زمانى دايكيان وەك توركمانى و سريانى لە دەزگاكانى فێركردنى دەولَەتدا بە پێى ياسا پەروەردەييەكان، يان بە هەر زمانێكى ديكە لە دەزگاكانى فێركردنى تايبەتدا.

دووەم: سنوورى دەستەواژەى زمانى فەرمى دياريدەكرێت، چۆنيەتى جێبەجێكردنى حوكمى ئەم مادەيەش بە ياسا ئەم خالآنە دەگرێتەوە:

أ – دەركردنى ڕۆژنامەى فەرمى بە هەردوو زمان.

ب – قسەكردن و وتووێژو دەربڕين لە بوارە فەرميەكاندا بەهەريەك لە دوو زمانەكە وەك ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزيران و دادگاكان و كۆنگرە فەرميەكان.

ج – داننان بە بەلَگەنامە فەرميەكان و ئالَوگۆڕكردنى نامەو دەركردنى بەلَگەنامە فەرميەكان بە هەردوو زمان.

د – كردنەوەى قوتابخانە بە هەردوو زمانەكە بە پێى ياسا پەروەردەييەكان.

هـ – هەر بوارێكى ديكە كە بنەماى يەكسانى بيگرێتەوە، وەك پارە و پەساپۆرت و پوول.

سێيەم: دامو دەزگا فيدرالي فەرميەكان لە هەرێمى كوردستان هەردوو زمانەكە بەكاردەهێنن.

چوارەم: زمانى توركمانى و سيريانى دوو زمانى فەرمي ترن لەو يەكە ئيداريانەدا كە تيايدا زۆرينەى دانيشتوان پێكدەهێنن.

پێنجەم: هەر هەرێم و پارێزگايەك مافى ئەوەى هەيە زمانێكى ناوخۆيى ديكە بكاتە زمانى فەرمى ئەگەر زۆرينەى دانيشتوانەكەى لە ڕاپرسيەكى گشتيدا بڕياريان لەسەردا.

مادەى (5)

سەروەرى بۆ ياسايە، گەليش سەرچاوەى دەسەلآت و شەرعيبوونيەتى، كە بە هۆى دەنگدانى ڕاستەوخۆو نهێنيەوە لە ڕێى دامو دەزگا دەستووريەكانەوە ئەنجامى دەدات.

 

مادەى (6)

ئالَوگۆڕى دەسەلآت ئاشتيانەو لە ڕێى ئەو ميكانيزمە ديموكراسيانەوە دەبێََـت كە لەم دەستوورەدا ئاماژەيان پێكراوە.

 

مادەى (7)

يەكەم: ڕێگەنادرآ بەهيچ هێزێك ڕەگەزپەرستى يان تيرۆر يان تەكفير يان پاكسازى نەژادى بكاتە بەرنامەى خۆى يان هانى ئەو كارانە بدات يا ڕێيان بۆخۆش بكات ياخود بانگەشەيان بۆ بكات و پاساويان بۆ بهێنێتەوە، بە تايبەت پارتى بەعسى سەددامى لە عێراقدا، لە ژێر هەر ناوێكدا بێت، ڕێگەش نادرێت لە ژێر ناوى فرەيى سياسى جێى ببێتەوە، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: دەولَەت پابەند دەبێت بە دژايەتيكردنى تيرۆر بە هەموو شێوەكانيەوەو كار دەكات بۆ پاراستنى خاكەكەى لەوەى ببێتە بارەگاو شوێنى تێپەربوون و گۆڕەپانى چالاكيى تيرۆريستان.

 

مادەى (8)

عێراق ڕەچاوى بنەماى دراوسێيەتى دەكات و پابەند دەبێت بە دەستوەرنەدانە كاروبارى ناوخۆى ولآتانى ديكەوە، كاريش دەكات بۆ چارەسەركردنى كێشەكان بە هۆكارى ئاشتيانە، پەيوەنديەكان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش و مامەلَەى هاوتا دادەمەزرێنآو، ڕێز لە پابەندبوونە نێودەولَەتيەكان دەگرێت.

 

 

مادەى (9)

يەكەم:

أ – هێزە چەكدارەكانى عێراق و دەزگاكانى ئاسايش لە پێكهاتەكانى گەلى عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنى هاوسەنگى و ڕێژەى نوێنەرايەتيكردنيان بەبێ جياوازى يا دوورخستنەوەى هيچ لايەك و لە ژێر ركێفى دەسەلآتى مەدەنيدا دەبێت و بەرگرى لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگايەك بۆ داپلَۆسينى گەلى عێراق و دەست وەرناداتە كاروبارى سياسيەوەو ڕۆلَى نابێت لە ئالَوگۆڕى دەسەلآتدا.

ب –  قەدەغەيە ميليشياى سەربازى دروست بكرێت لە دەرەوەى هێزە چەكدارەكاندا.

ج – نابێت هێزە چەكدارەكانى عێراق و ئەوانەى لەو بوارەدا كار دەكەن بەو سەربازانەشەوە كە لە وەزارەتى بەرگرين يان كارمەندانى هەر فەرمانگەو ڕێكخراوێكى سەر بەو مەيدانەن، لە هەلَبژاردنەكاندا خۆيان بپالَێون بۆ وەرگرتنى پۆستى سياسي، وە نابێت هەلَمەتى هەلَبژاردن ئەنجام بدەن لەبەرژەوەندى پالێوراوان، هەروەها نابێت بەشدارى بكەن لە هەر كارێكى ديكەدا كە وەزارەتى بەرگرى قەدەغەى بكات، ئەو كەسانە نابێت هەستن بەو كارانە بە ناوى كەسايەتى خۆيان يان پۆستەكەيانەوە بێت، بە بآ ئەوەى مافى دەنگدانيان بفەوتێت.

د – دەزگاى هەوالَگرى نيشتمانى عێراق هەلَدەستآ بە كۆكردنەوەى زانيارى و هەلَسەنگاندنى ئەو هەڕەشانەى كە ڕووبەڕووى ئاسايشى نيشتمانى دەبنەوە بە ڕاوێژكردن لەگەلَ حكومەتى عێراقدا. هەروەها دەزگاكە لە ژێر دەسەلآتى مەدەنىو چاودێرى دەسەلآتى ياساداناندا دەبێت و بە پێى ياساو بنەما دانپێدانراوەكانى مافى مرۆڤ كاردەكات.

هـ – حكومەتى عێراق ڕێز لەو پابەندبوونە نێوەدەلَەتيانە دەگرێت كە تايبەتن  بە نەهێشتن و بلآوبوونەوەو گەشەكردن و بەرهەمهێنان و بەكارهێنانى چەكى ناوكىو كيمياوىو بايەلۆژىو جێبەجێيان دەكات و ڕێگا لەهەر هەنگاوێك دەگرێت كە پەيوەندى بە گەشەدان و دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەكارهێنانيانەوە هەيە وەك ئامادەسازىو كەرەسەو تەكنۆلۆجياو سيستەمى پەيوەنديكردن.

دووەم: خزمەتى ئالآ بە ياسا ڕێك دەخرێت.

مادەى (10)

شوێنە پيرۆزو ئاينيەكان لە عێراقدا قەوارەى ئاينى و شارستانين، دەولَەتيش پابەندە بە ڕێزگرتنيان و مسۆگەركردنى ئەنجامدانى دروشمەكان تێياندا بە ئازادى.

 

مادەى (11)

بەغدا پايتەختى كۆمارى عێراقە.

 

 

 

مادەى (12)

يەكەم: ئالآو دروشم و سروودى نيشتمانى بە ياسا ڕێك دەخرێت بەمەرجێك ئاماژە بە پێكهێنەرەكانى گەلى عێراق بكەن.

دووەم: مەدالياو پشووە فەرمى و بۆنە ئايينىو نيشتمانيەكان و ڕۆژژمێرى فەرمى بە ياسا ڕێكدەخرێن.

 

مادەى (13)

يەكەم: ئەم دەستورە بە ياساى بالآو هەرە بەرز دادەنرێت لە عێراقداو،  پێويستە لە هەموو شوێنێكى عێراقدا پابەندبن پێوەى بە بێ جياوازى.

دووەم: نابێت ياسايەك دابنرێت پێچەوانەى ئەم دەستورە بێت.

بەندى دووەم

ماف و ئازاديەكان

بەشى يەكەم

مافەكان

لقى يەكەم : مافە مەدەنى و سياسيەكان

مادەى (14)

عێراقيەكان يەكسانن لەبەردەم ياسادا بەبآ جياوازى ڕەگەز يا نەژاد يا نەتەوە يا بنەچە يا ڕەنگ يا ئايين يا ئايينزا يا بيروباوەڕ يا بۆچوون يا بارودۆخى ئابوورى يا كۆمەلآيەتيان.

 

مادەى (15)

هەموو تاكێك مافى ژيان و ئاسايش و ئازادى هەيەو نابێت لێيان بێبەش يان سنوردار بكرێت، تەنها بە پێى ياساو بەپشت بەستن بە بڕيارى دادگاى تايبەتمەندەوە نەبێت.

 

مادەى (16)

يەكسانى هەل مافێكى هەموو عێراقيەكانە، دەولَەتيش ڕێوشوێنى پێويست دەگرێتەبەر بۆ بەديهێنانى ئەم مافە.

مادەى (17)

يەكەم: هەر تاكێك مافى پاراستنى تايبەتمەندى كەسێتى خۆى هەيە بەو شێوەيەى كە ناتەبا نەبێت لەگەلَ مافى كەسانى ديكەو ئادابى گشتيدا.

دووەم: ڕێزى مالَ پارێزراوەو نابێت كەس بچێتە ناوى يان بپشكنرآ يان هەلَبكوترێتە سەرى تەنها بە بڕيارى دادگاو بەپێى ياسا نەبێت.

 

مادەى (18)

يەكەم: ڕەگەزنامەى عێراقى مافى هەموو عێراقيەكەو بنەماى هاولآتيببونە.

دووەم: هەر كەسێك باوك يان دايكى عێراقى بێت بە عێراقى دادەنرێت، ئەمەش بە پێى ياسا ڕێكدەخرێت.

سێيەم:

نابێت لە هيچ بارودۆخێكدا ڕەگەزنامە لە كەسێك بسەنرێتەوە كە لە عێراق لە دايك بووبێت ، هەركەسێك ڕەگەزنامەى لێسەنرابێتەوە مافى ئەوەى هەيە داواى بكاتەوە، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

ڕەگەزنامەى عێراقى لە كەسێك دەسەنرێتەوە كە وەريگرتوە لەو بارانەدا كە ياسا ئاماژەى پێدەكات.

چوارەم: دەكرێت كەسێكى عێراقى هەلَگرى چەند ڕەگەزنامەيەك بێت، هەركەسێك پۆستى سياسى و بوارى ئاسايش لە ئاستێكى بالآدا وەربگرێت، دەبێت واز بهێنێت لەهەر ڕەگەزنامەيەكى دى، ئەمەش بە ياسا ڕيكدەخرێت.

پێنجەم: ڕەگەزنامەى عێراقى نادرێت بە مەبەستى سياسەتى نيشتەجێكردن كە ببێتە هۆى تێكدانى پێكهاتەى دانيشتوانى عێراق.

شەشەم: حوكمەكانى ڕەگەزنامە بە ياسا ڕێكدەخرێت، ئەو داوايانەش كە لەوێوە سەرى هەلَداوە لەلايەن دادگاى تايبەتمەندەوە تەماشا دەكرێت.

مادەى (19)

يەكەم:  دادگا سەربەخۆيەو هيچ دەسەلآتێكى بەسەرەوە نيە جگە لە ياسا.

دووەم:  هيچ كەسێك تاوانبار ناكرێت و سزا نادرێت تەنها بە دەق نەبێت. هيچ كەسێكيش سزا نادرێت تەنها بەو كردەوانە نەبێت كە ياسا بە تاوانى دادەنێت،  لەكاتى ئەنجامدانى تاواندا نابێت سزايەك بسەپێنرێت كە توندتر بێت لەو سزايەى كە بۆ ئەو تاوانە دياريكراوە.

سێيەم: پەنا بردنە بەر دادگا مافێكى پارێزراوەو دابينكراوە بۆ هەموو كەسێك.

چوارەم: مافى بەرگرى كردن پيرۆزەو دابينكراوە لە هەموو قۆناغەكانى لێكۆلَينەوەو دادگاييكردندا.

پێنجەم: تاوانبار بێتاوانە تاوەكو تاوانەكەى لەسەر دەسەلمێت لە دادگايەكى ياسايي دادپەروەردا، تاوانبار دواى بەربوونى بە هەمان تاوانى پێشوو دادگايى ناكرێت تەنها مەگەر بەلَگەى نوآ سەرهەلَبدات.

شەشەم: هەموو كەس مافى ئەوەى هەيە بە دادپەروەرى مامەلَەى لەگەلَدا بكرێت لە كاتى گرتنەبەرى ڕێوشوينى دادگايىو كارگێڕي لەگەلَيدا.

حەوتەم: دانيشتنى دادگاكان بە ئاشكرا ئەنجام دەدرێت، تەنها مەگەر دادگا بيەوێت نهێنى بێت.

هەشتەم: سزادان تاكە كەسيە.

نۆيــەم: ياسا بۆ كاتى پێش دەرچوونى كارى پێناكرێت  مەگەر لە ياساكەدا شتێكى تر وترابێت، بەلآم ئەم هەلاَوێردنە ياساكانى باج ناگرێتەوە.

دەيــەم: ياساى سزادان كارى پێناكرێت بۆ پێش كاتى دەرچوونى مەگەر بۆ تاوانبار وا باشتر بێت.

يازدەيەم: دادگا پارێزەرێك بۆ بەرگرى لە تاوانبار يان كەتنكەر تەرخان دەكات لەسەر بودجەى دەولَەت بۆ ئەو كەسەى كە پارێزەرى نيە بەرگرى لێبكات.

دوانزەيەم:

أ – گلدانەوە قەدەغەيە.

ب –  نابێت هيچ كەس بەند بكرێت يان بگيرێت تەنها لەو شوێنانە نەبێت كە تەرخان كراوە بۆ ئەو مەبەستە بە پێى ياساى بەنديخانەكان كە سەرپەرشتى تەندروستى و كۆمەلآيەتى دەيگرێتەوەو لە ژێر ڕكێفى دەولَەتدايە.

سيازدەيەم- لێكۆلَينەوەى سەرەتايى دەخرێتە بەردەم دادوەرى پەيوەنديدار لە ماوەيەكدا كە لە بيست و چوار كاتژمێر تێپەڕ نەكات لە دواى دەستگيركردنى تاوانبارو نابێت درێژبكرێتەوە تەنها بۆ يەك جار نەبێت و بۆ هەمان ماوە.

 

مادەى (20)

هەموو هاولآتيەك بە ژن و پياوەوە مافى بەشداريكردني لە كاروبارى گشتى و شاد بوون بە مافە سياسيەكان هەيە لەوانە مافى دەنگدان و هەلَبژاردن و خۆپالآوتن.

 

مادەى (21)

يەكەم: نابێت هيچ كەسێكى عێراقى بدرێتە دەست لايەن و دەسەلآتى بيانى.

دووەم: مافى پەنابەرى سياسى لە عێراقدا بە پێى ياسا ڕێكدەخرێت و،  نابێت پەنابەرى سياسى بدرێتە دەست لايەنى بيانى يان بەزۆر بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو ولآتەى كە بە جێى هێشتووە.

سێيەم: پەنابەرێتى سياسى نادرێتە كەسێك كە تاوانبار كرابێت بە تاوانى نێودەولَەتى يان تيرۆريستى يان هەركەسێك زيانى بە عێراق گەياندبێت.

لقى دووەم : مافە ئابوورى و كۆمەلآيەتى و ڕۆشنبيريەكان

مادەى (22)

يەكەم: كاركردن مافى هەموو عێراقيەكانە بەجۆرێك كە ژيانێكى ئاسوودەيان بۆ مسۆگەر بكات.

دووەم:ياسا پەيوەندى نێوان كرێكارو خاوەنى كار رێكدەخات لەسەر بنەماى ئابوورىو بە ڕەچاوكردنى رێساكانى دادپەروەرى كۆمەلآيەتى.

سێيەم: دەولَەت مافى پێكهێنانى ڕێكخراوو يەكێتيە پێشەييەكان و بوون بە ئەندام تێياندا دەپارێزێت، ئەمەش بە ياسا ڕيكدەخرێت.

 

مادەى (23)

يەكەم: خاوەندارێتى تايبەت پارێزراوەو خاوەن مولَك مافى سوود لێوەرگرتن و وەبەرهێنان و بەكاربردنى هەيە لە سنورى ياسادا.

دووەم: نابێت خاوەندارێتى تايبەت لەكەس بسەنرێتەوە تەنها بەمەبەستى سوودى گشتى نەبێت و لە بەرامبەردا قەرەبوويەكى دادپەروەرانە بكرێتەوە، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

سێيەم:

عێراقي مافى خاوەندارێتى هەيە لە هەموو شوێنێك لە عێراقداو نابێت كەسى ديكە ببێتە خاوەنى مالَى نەگوێزراوە مەگەر كەسێك بە ياسا ئەو مافەى بدرێتآ.

خاوەندارێتيكردن بە مەبەستى گۆڕينى پێكهاتەى دانيشتوان قەدەغەيە.

 

 

مادەى (24)

دەولَەت ئازادى گواستنەوە بۆ كرێكارو شمەك و سەرمايەداران دەستەبەر دەكات لە نێوان هەرێم و پارێزگاكاندا، ئەمەش بە ياسا ڕيكدەخرێت.

 

مادەى (25)

دەولَەت چاكسازى لە ئابوورى عێراقدا دەگرێتە ئەستۆ بە پشتبەستن بە بنەما ئابووريە نوێيەكان بەجۆرێك كە وەبەرهێنانى تەواوى داهات و سەرچاوەكان مسۆگەر بكات هاوكات لەگەلَ هاندان و گەشەپێدانى كەرتى تايبەتدا.

 

مادەى (26)

دەولََەت هاندانى وەبەرهێنان لە ئەستۆ دەگرێت لە بوارە جياجياكاندا، ئەمەش بە پێى ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (27)

يەكەم: دارايى گشتى نابآ دەستكارى بكرێت و پاراستنى ئەركى هەموو هاولآتيەكە.

دووەم: حوكمى تايبەت بە پاراستن و بەڕێوەبردنى مولَكى دەولَەت و مەرجى بەكارهێنان و ئەو سنوورانەى كە ناكرآ سازشيان لەسەر بكرێت بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (28)

يەكەم: باج ناسەپێنرێت و هەموار ناكرێت و وەرناگيرێت و لێبوردن نايگرێتەوە تەنها بە ياسا نەبێت.

دووەم: خاوەن داهاتى كەم لە باج دەبەخشرێت بۆ ئەوەى ڕيگەنەدرێت دەستدرێژى بكرێتە سەر لانى كەمى ئاستى بژێوى، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

مادەى (29)

يەكەم:

أ – خێزان بنەماى كۆمەلَگەيەو دەولَەت پارێزگارى لە قەوارەو بەها ئايينىو ڕەوشتى و نيشتمانيەكەى دەكات.

ب – دەولَەت پاراستنى دايكايەتى و مندالَ و پير لە ئەستۆ دەگرێت و سەرپەرشتى تازەپێگەيشتووان و لاوان دەكات و هەل و مەرجى گونجاويان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ گەشەدان بە توانا و لێهاتووييەكانيان.

دووەم: مندالآن مافي پەروەردەو سەرپەرشتى و فێركردنيان هەيە لەسەر دايكان و باوكان، دايكان و باوكانيش مافى ڕێزگرتن و سەرپەرشتى كردنيان هەيە لەسەر مندالآنيان بە تايبەتى لەكاتى پيربوون و بآ دەسەلآتىو پەككەوتندا.

سێيەم: بە هيچ شێوەيەك نابێت مندالآن چەوساندنەوەى ئابورى (الاستغلال الاقتصادي) بكرێن و دەولَەتيش ڕێوشوێنى پێويست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنيان.

چوارەم: ڕێگە نادرێت بەگرتنەبەرى شێوازەكانى توندوتيژى و ستەم  لە خێزان و قوتابخانە و كۆمەلَگەدا.

 

مادەى (30)

يەكەم: دەولَەت چاودێرى كۆمەلآيەتى و تەندروستى دابين دەكات بۆ تاك و خێزان  – بە تايبەت مندالأ و ئافرەت – لەگەلَ بنەما سەرەكيەكانى ژيانێكى ئاسوودە، كە داهاتێكى گونجاوو شوێنى نيشتەجێى ئاراميان بۆ مسۆگەر بكات.

دووەم: دەولَەت چاودێرى كۆمەلآيەتى بۆ عێراقيەكان دابين دەكات لەكاتى پيربوون و نەخۆشى و بێتوانايى كاركرن و ئاوارە بوون و هەتيو كەوتن و بێكاريدا، هەروەها خزمەتگوزارى دلَنيايى كۆمەلآيەتي(التأمين الإجتماعي)يان بۆ دابين دەكات و كار دەكات بۆ پاراستنيان لە نەخوێندەوارى و ترس و نەبوونى شوێنى نيشتەجێبوون و پرۆگرامى تايبەتيان بۆ دەستەبەر دەكات بەمەبەستى ئامادەكردن و سەرپەرشتى كردنيان، ئەمانەش بە پێى ياسا ڕێكدەخرێن.

مادەى (31)

يەكەم: هەموو عێراقيەك مافى چاودێرى تەندروستى هەيەو دەولَەت گرنگى دەدات بە تەندروستى گشتى و پێدوايستيەكانى خۆپارێزى و چارەسەر كردن دابين دەكات لەڕێگاى بنياتنانى نەخۆشخانەو دامو دەزگاى تەندروستى جۆراوجۆرەوە.

دووەم: كەسايەتى و دەستەكان مافى دامەزراندنى نەخۆشخانەو بنكەى تەندروستى و خانەى چارەسەرى تايبەتيان هەيە بە سەرپەرشتى دەولَەت، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (32)

دەولَەت چاودێرى كەمئەندامان و كەسانى خاوەن پێداويستي تايبەت دەكات و ئامادەسازيان لە ئەستۆ دەگرێت بەمەبەستى تێكەلَكردنيان لەگەلَ كۆمەلَگەدا، ئەمەش بە ياسا ڕيكدەخرێت.

 

مادەى (33)

يەكەم: هەموو تاكێك مافى ئەوەى هەيە لە بارودۆخێكى ژينگەيى پاكدا بژى.

دووەم: دەولَەت پاراستنى ژينگەو هەمەجۆرى زيندەوەران لە ئەستۆ دەگرێت.

مادەى (34)

يەكەم: فێركردن هۆكارێكى سەرەكيە بۆ بەرەوپێشچوونى كۆمەلَگەو مافێكە دەولَەت دابينى دەكات، لە قۆناغى سەرەتاييدا بە زۆرەملێيەو دەولَەتيش لەناوبردنى نەخوێندەوارى لە ئەستۆ دەگرێت.

دووەم: خوێندنى بە خۆڕايى مافى هەموو عێراقيەكانە لە قۆناغە جياجياكاندا.

سێيەم: دەولَەت هانى لێكۆلَينەوەى زانستى دەدات بۆ مەبەستى ئاشتيانە بەو شێوەيەى خزمەتى مرۆڤايەتى بكات و سەرپەرشتى داهێنان و دۆزينەوەى نوآو سەرجەم جۆرەكانى بليمەتى دەكات.

چوارەم: فێركردنى تايبەت و ئەهلى دەستەبەردەكرێت و بەپێى ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (35)

دەولَەت سەرپەرشتى چالاكى و دامودەزگا ڕۆشنبيريەكان دەكات بە شێوەيەك كە لەگەلَ مێژووى شارستانى و ڕۆشنبيرى عێراق بگونجێت، هەروەها سووردەبێت لەسەر پشتبەستن بە بيروبۆچۆنى ڕوناكبيريانەى ڕەسەنى عێراقى.

 

مادەى (36)

ئەنجامدانى وەزرش مافى هەموو كەسێكە، هەروەها پێويستە دەولَەت هانى چالاكيەكانى بكات و سـەرپـەرشتـى بـكات و پێداويستيەكانى بۆ دابين بكات.

بەشى دووەم

ئازاديەكان

مادەى (37)

يەكەم:

أ – ئازادى و ڕێزى مرۆڤ پارێزراوە.

ب –  نابێت كەس دەستگيربكرێت يان لێكۆلَينەوەى لەگەلَ بكرێت تەنها بە پێى بڕيارى دادگا نەبێت.

ج – هەموو جۆرەكانى سزادانى دەروونى و جەستەيىو مامەلَەى نامرۆڤانە قەدەغەيەو، هەر دانپێدانانێك بەزۆر يان هەڕەشە يان سزادان بێت هيچ بايەخێكى ياسايى نيە، زيانلێكەوتوو مافى ئەوەى هەيە بە پێى ياسا داواى قەرەبوو بكات لەو زيانە مادى و مەعنەويانەى كە لێى كەوتووە.

دووەم: دەولَەت پارێزگارى تاك دەگرێتە ئەستۆ لە زۆرلێكردنى سياسى و ئاينىو نابێت كەس لەبەر ئەو هۆكارانە دەستگيربكرێت.

سێيەم: كاركردنى بەزۆرەملێ (سوغرە)و بەندايەتى و بازرگانى بە بەندەوە قەدەغەيە، هەروەها بازرگانى بە ئافرەت و مندالَ و سێكسەوە قەدەغەيە.

مادەى (38)

دەولَەت ئەم خالآنەى خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ بەمەرجێك نەبێـتە هۆى تێكچوونى ياساو ئادابى گشتى:

يەكەم: ئازادى دەربڕين بە هەموو شێوەكان.

دووەم: ئازادى ڕۆژنامەگەرى و چاپكردن و ئاگادارى و ڕاگەياندن و بلآوكردنەوە.

سێيەم: ئازادى كۆبوونەوەو خۆپيشاندانى هێمنانە بە ياسا ڕێكدەخرێت.

مادەى (39)

يەكەم: ئازادى پێكهێنانى كۆمەلَەو پارتە سياسيەكان يان پەيوەندى پێوەكردنيان پارێزراوەو بە ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: نابێت كەس ناچار بكرێت بۆ بوونە ئەندام لە هيچ پارتێك يان كۆمەلَەيەك يان لايەنێكى سياسى يان ناچار بكرێت بۆ بەردەوام بوون لە ئەندامێتى تێيدا.

 

مادەى (40)

ئازادى پەيوەنديكردن و ناردنى نامەى پۆستەيى و تەلەفۆنى و ئەلەكترۆنى و بروسكەو جۆرەكانى ديكە پارێزراوەو نابێت چاودێرى بكرێت يان گوێى لێ بگێرێت يا ئاشكرا بكرێت تەنها لەبەر پێويستى ياسايى يان ئاسايش و بە پێى بڕياري دادگا نەبێت.

 

مادەى (41)

عێراقيەكان ئازادن لە پابەندبوون بە بارى كەسێتيان بە پێى ئاين و ئاينزاو بيروباوەڕو هەلَبژاردنى خۆيان، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (42)

هەر تاكێك مافى ئازادى بير و باوەڕى هەيە.

مادەى (43)

يەكەم: شوێنكەوتووانى هەر ئايين و ئاينزايەك ئازادن لە:

أ – ئەنجامدانى دروشمە ئاينيەكانيان لەوانەش دروشمەكانى حوسەينيە.

ب –  بەڕێوەبردنى ئەوقاف و كاروبارى دامو دەزگا ئاينيەكان، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: دەولَەت ئازادى ئەنجامدانى پەرستشەكان و شوێنەكانى بەندايەتى دەپارێزێت.

 

مادەى (44)

يەكەم: هەموو عێراقيەك مافى ئازادى هاتوچۆو گەشتكردن و نيشتەجێبوونى هەيە لە ناوەوەو دەرەوەى عێراق.

دووەم: دەركردن و دوورخستنەوەى عێراقى وبێبەشكردنى لە گەڕانەوە بۆ ولآت قەدەغەيە.

 

مادەى (45)

يەكەم: دەولَەت سوور دەبێت لەسەر پتەوكردنى ڕۆلَى دەزگاكانى كۆمەلَگەى مەدەنىو پشتيوانيكردن و گەشەپێدان و سەربەخۆ بوونيان بەو شێوەيەى لەگەلَ ميكانيزمە ئاشتيخوازەكاندا گونجاو بێت بەمەستى بەديهێنانى ئامانجە ڕەواكانيان، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: دەولَەت سوور دەبێت لەسەر گەشەدان بە هۆزە عێراقيەكان و گرنگى دەدات بە كاروباريان بەو شێوەيەى كە گونجاوبێت لەگەلَ ئاين و ياساو بەهێزكردنى بەها مرۆڤايەتيە جوانەكان بەجۆرێك كە ڕۆلَى هەبێت لە گەشەدان بە كۆمەلَگەى عێراقى و ڕآ بگرێت لەو نەريتە خێلَەكيانەى كە ناتەبان لەگەلَ مافى مرۆڤدا.

مادەى (46)

جێبەجێكردنى هەريەكێك لەو ماف و ئازاديانەى لەم دەستورەدا هاتووە نابێت سنووردار بكرێت يان دياريبكرێت تەنها بە ياسا يان بە پشت بەستن بە ياسا نەبێت، بەمەرجێك ئەو سنوردار كردن و دياريكردنە ناوەرۆكى ماف و ئازاديەكان نەشێوێنێت.

بەندى سێيەم

دەسەلآتى فيدرالى

مادەى (47)

دەسەلآتى فيدرالى لە دەسەلآتى ياسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەرى پێكدێت، ئەركەكانى خۆى لەسەر بنەماى جياكردنەوەى دەسەلآتەكان پيادە دەكات.

 

بەشى يەكەم

دەسەلآتى ياسادانان

مادەى (48)

دەسەلآتى ياسادانانى فيدرالى لە ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى فيدرالى پێكدێت.

 

لقى يەكەم : ئەنجومەنى نوێنەران

مادەى (49)

يەكەم: ئەنجومەنى نوێنەران لە ژمارەيەك ئەندام پێكدێت بە ڕێژەى يەك كورسى بۆ سەدهەزار كەس لە دانيشتوانى عێراق، نوێنەرايەتى گەلى عێراقى دەكەن بە گشتى. هەلَبژاردنيشيان بە ڕێگەى دەنگدانى ڕاستەوخۆو نهێنى دەبێت، ڕەچاوى نوێنەرايەتيكردنى سەرجەم پێكهاتەكانى گەلى عێراقيش دەكرێت.

دووەم: مەرجە ئەو كەسەى خۆى دەپالَێوێت بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى نوێنەران، عێراقى بێت و بە تەواوى شايانى ئەو پۆستە بێت.

سێيەم: مەرجەكانى كانديدەكان و دەنگدەران و هەرچى پەيوەندى بە هەلَبژاردنەوە هەيە بە ياسا دياريدەكرێت.

چوارەم: ياساى هەلَبژاردن ڕێژەيەك بۆ بەشداربوونى ئافرەتان دادەنێت بەجۆرێك كە لە چارەكى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران كەمتر نەبێت.

پێنجەم : ئەنجومەنى نوێنەران ياسايەك دادەنێت بۆ چارەسەركردنى بارەكانى گۆڕينى ئەندامان لە كاتى دەست لەكاركێشانەوە يان لەكار خستن يان مردندا.

شەشەم: نابێت لەيەك كاتدا كەسێك ئەندام بێت لە ئەنجومەنى نوێنەران و هەر كارێك يان پۆستێكى فەرمى ديكەى هەبێت.

 

مادەى (50)

ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران سوێندى دەستوورى دەخوات لەبەردەم ئەنجومەندا پێش دەست بەكاربوون بەم شێوەيەى خوارەوە:

” سوێند بێت بە خواى گەورە و مەزن، ئەرك و بەرپرسياريەتى ياساييم بە لێبڕاوانەو دلَسۆزانە جێبەجێبكەم و پارێزگارى لە سەربەخۆيى و سەروەرى عێراق بكەم و بەرژەوەندى گەلەكەى لەبەرچاوبگرم و شەونخونى بكەم بۆ سەلامەتى زەوىو ئاسمان و ئاوو سامان و ڕژێمە ديموكراتى و فيدراليەكەى و كار بكەم بۆ پارێزگارى لە ئازاديە گشتى و تايبەتيەكان و سەربەخۆيى دادگاو پابەند بوون بە جێبەجێكردنى ياساكان بە ئەمانەت و بێلايەنيەوە، خواش شايەتى ئەوەيە كە دەيلَێم.”

 

مادەى (51)

ئەنجومەنى نوێنەران پەيڕەوێكى ناوخۆ دادەنێت بۆ ڕێكخستنى كارەكانى.

 

مادەى (52)

يەكەم: ئەنجومەنى نوێنەران لە ماوەى سى (30) ڕۆژدا هەبوونى مەرجەكانى ئەندامێتى يەكلايى دەكاتەوە لەبەروارى تۆماركردنى ناڕەزاييەوە بە زۆرينەى دوو لەسەر سێى دەنگى ئەندامانى.

دووەم: دەكرێت پلار (تەعن)لە بڕيارى ئەنجومەن بدرێت لەبەردەم دادگاى بالآى فيدراليدا لەماوەى سى (30) ڕۆژ لە بەروارى دەرچوونى بڕيارەكەوە.

 

مادەى (53)

يەكەم: دانيشتنەكانى ئەنجومەنى نوێنەران بە ئاشكرا ئەنجام دەدرێت مەگەر لەبەر پێويستى وا بەباش زانرا بە نهێنى بێت.

دووەم: كۆنووسى دانيشتنەكان بەو هۆكارانە بلآودەكرێتەوە كە ئەنجومەن پێى باشە.

 

مادەى (54)

سەرۆك كۆمار بانگهێشتى ئەنجومەنى نوێنەران دەكات بۆ ئەنجامدانى دانيشتن بە فەرمايشێكى كۆمارى (مرسوم جمهوري) لە ماوەى پازدە ڕۆژ لە بەروارى پەسەندكردنى دەرەنجامى هەلَبژاردنە گشتيەكاندا. دانيشتنەكە بە سەرۆكايەتى بەتەمەنترين ئەندام ئەنجامدەدرێت بۆ هەلَبژاردنى سەرۆكى ئەنجومەن و هەردوو جێگرەكەى، وە نابێـت زياتر لە ماوەي دياريكراو درێژبكرێتەوە.

مادەى (55)

ئەنجومەنى نوێنەران لە يەكەم دانيشتنى خۆيدا سەرۆك و دواتر جێگرى يەكەم و دووەم هەلَدەبژێرێت بە زۆرينەى ڕەهاى ئەندامانى ئەنجومەن لە ڕێگاى هەلَبژاردنى نهێنيەوە.

 

مادەى (56)

يەكەم: ماوەى خولى هەلَبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران چوار سالَى ڕۆژژمێريى دەبێت، ماوەكە لە يەكەم دانيشتنەوە دەست پێدەكات و بە كۆتايى هاتنى سالَى چوارەم كۆتاي دێت.

دووەم: هەلَبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى نوآ چل و پێنج ڕۆژ پێش بەروارى كۆتايى هاتن بە خولى هەلَبژاردنى ئەنجومەن دەست پێدەكات.

 

مادەى (57)

ئەنجومەنى نوێنەران خولى بەستنى سالآنەى هەيە بە دوو وەرزى ياسادانان، كە ماوەيان هەشت مانگەو پەيڕەوى ناوخۆ چۆنيەتى بەستنيان ڕووندەكاتەوە، ئەو وەزرەش كە بودجەى گشتى تێدا دەخرێـتەڕو تەواو نابێت تاوەكو ڕەزامەندى لەسەر نيشان نەدرێت.

 

مادەى (58)

يەكەم: سەرۆك كۆمار يان سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران يان سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران يان پەنجا ئەندام لە ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران دەتوانن بانگهێشتى ئەنجامدانى دانيشتنى نائاسايى بكەن و تەنها تايبەت دەبێت بەو بابەتانەى كە دانيشتنەكەى بۆ ئەنجامدراوە.

دووەم: وەرزى ياسادانانى خولێكى بەستنى ئەنجومەنى نوێنەران درێژدەكرێـتەوە بە مەرجێك لە سى (30) ڕۆژ زياتر نەبێت، بۆ تەواوكردنى ئەركە پێويستەكان، لەسەر داواى سەرۆك كۆمار يان سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران يان سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران يان پەنجا ئەندام لە ئەندامانى ئەنجومەن.

 

 

مادەى (59)

يەكەم: ڕێژەى ياسايى دانيشتنەكانى ئەنجومەنى نوێنەران بە ئامادەبوونى زۆرينەى ڕەهاى ژمارەى ئەندامەكانى دەبێت.

دووەم: بڕيارەكان لە ئەنجومەنى نوێنەران بە زۆرينەى سادە دەبێت پاش دلَنيابوون لە ڕێژەى ياسايى بەمەرجێك دەقێك نەبێت پێچەوانەى ئەمە بێت.

 

مادەى (60)

يەكەم: پڕۆژەى بڕيارەكان لەلايەن سەرۆك كۆمارو ئەنجومەنى وەزيرانەوە پێشكەش دەكرێت.

دووەم: ياسا پێشنياركراوەكان لەلايەن دە ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران يان يەكێك لە ليژنە تايبەتمەندەكانيەوە پێشكەش دەكرێن.

 

مادەى (61)

ئەنجومەنى نوێنەران ئەم كارانەى خوارەوەى لە ئەستۆدايە:

يەكەم: دانانى ياسا فيدراليەكان.

دووەم: چاودێريكردنى دەسەلآتى ڕاپەڕاندن.

سێيەم: هەلَبژاردنى سەرۆك كۆمار.

چوارەم: ڕێكخستنى پرۆسەى پەسەندكردنى پەيماننامەو ڕێككەوتنە نێودەولَەتيەكان بە دانانى ياسايەك كە لەلايەن زۆرينەى 3/2 ى دەنگى ئەندامانەوە پەسەند دەكرێت.

پێنجەم: نيشاندانى ڕەزامەندى لەسەر دامەزراندنى هەريەك لە:

أ – سەرۆك و ئەندامانى دادگاى تێهەلَچوونەوەى فيدرالى و سەرۆكى داواكارى گشتىو سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتيارى دادوەرى بە زۆرينەى ڕەها، لەسەر پێشنيارى ئەنجومەنى دادوەرى بالآ.

ب –  بالَوێزو خاوەن پلە تايبەتەكان لەسەر پێشنيارى ئەنجومەنى وەزيران.

ج – سەرۆكى ئەركانى سوپاو جێگرەكانى  و ئەوانەى لە پلەى سەركردەى تيپ(فيرقە) و بەرەو ژوورترن، هەروەها سەرۆكى دەزگاى هەوالَگرى لەسەر پێشنيارى ئەنجومەنى وەزيران.

شەشەم:

أ – لێپرسينەوەى سەرۆك كۆمار بە پشت بەستن بە داوايەك كە تێيدا هۆكارى لێپرسينەوەكە ڕوونكرابێتەوە بە زۆرينەى ڕەهاى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران.

ب – بەخشينى سەرۆك كۆمار بە زۆرينەى ڕەهاى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران لە ئەنجامدانى ئەركەكەى، دواى سەركۆنەكردنى لەلايەن دادگاى بالآى فيدراليەوە لە يەكێك لەم بارانەى خوارەوەدا:

1 – سوێند خواردنى دەستورى بە درۆ.

2 – پێشێلكردنى دەستور.

3 – ناپاكى (الخيانە)ى گەورە.

حەوتەم:

أ – ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران دەتوانێت پرسيار ئاڕاستەى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران و وەزيرەكان بكات لەهەر بابەتێكدا لە بوارى پسپۆڕي ئەواندابێت و ئەوانيش هەموويان مافى ئەوەيان هەيە وەلآمى پرسيارەكانى ئەندامان بدەنەوە، تەنها ئەو كەسەش پرسيارى كردووە مافى ڕوونكردنەوەى هەيە.

 

ب – لانى كەم بيست وپێنج ئەندام لە ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران بۆيان هەيە بابەتێكى گشتى بخەنەڕوو بۆتاوتوێكردن بەمەبەستى ڕوونكردنەوەى سياسەت و كارى ئەنجومەنى وەزيران يان يەكێك لە وەزارەتەكان، بابەتەكەش پێشكەش بە سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران دەكرێت. سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران يان وەزيرەكان وادەيەك دادەنێن تا ئامادەبن لەبەردەم ئەنجومەنى نوێنەران بۆ تاوتوێكردنى بابەتەكە.

ج – ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران بە ڕەزامەندى بيست و پێنج ئەندام مافى ئەوەى هەيە بانگێهشتنامەيەك ئاڕاستەى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران و وەزيرەكان بكات بۆ لێپرسينەوەيان لەو كاروبارانەى پەيوەندى بە پسپۆڕى ئەوانەوە هەيە، تاوتوێكردنەكەش ئەنجام نادرێت تاوەكو حەوت ڕۆژ تێپەڕ نەبێت بەسەر پێشكەش كردنى بانگهێشتنامەكەدا.

 

هەشتـەم:

أ – ئەنجومەنى نوێنەران مافى ئەوەى هەيە متمانە بكێشێتەوە لە يەكێك لە وەزيرەكان بە زۆرينەى ڕەها، وەزيرەكەش بە لەكارلادراو دەژمێردرێت لە بەروارى بڕيارى كێشانەوەى متمانەوە. نابێت ئەم بابەتە بخرێتە ڕوو تەنها لەسەر ڕەزامەندى خۆى نەبێت يان بە داوايەك كە واژووى پەنجا ئەندامى پێوەبێت، لەئەنجامى تاوتوێكردنى بانگهێشتەكە كە ئاڕاستەى كراوە، ئەنجومەنيش بڕيارى خۆى نادات لەسەر داواكە تاوەكو بەلايەنى كەم حەوت ڕۆژ تێپەڕ نەبێت بەسەر بەروارى پێشكەش كردنى داواكاريەكەدا.

ب –

1 – سەرۆك كۆمار مافى ئەوەى هەيە داوايەك پێشكەش بە ئەنجومەنى نوێنەران بكات بۆ متمانە كێشانەوە لە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران.

2 – ئەنجومەنى وەزيران لەسەر داواى 5/1 ى ئەندامانى دەتوانێت داواى متمانە كێشانەوە بكات لە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران، نابێت ئەم داوايەش پێشكەش بكرێت لە دواى ئاراستەكردنى بانگهێشتنامەيەك نەبێت بۆ سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران و لەدواى تێپەڕبوونى بەلانى كەم حەوت ڕۆژ بەسەر پێشكەش كردنى داواكاريەكەدا.

3 – ئەنجومەنى نوێنەران بڕيارى متمانە كێشانەوە لە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دەدات بە زۆرينەى ڕەهاى دەنگى ئەندامانى.

ج – حكومەت بە دەست لەكاركێشراو دادەنرێت لە كاتى متمانە كێشانەوە لە ئەنجومەنى وەزيراندا.

د – لە كاتى متمانە كێشانەوە لە ئەنجومەنى وەزيران هەموو پێكەوە، سەرۆك وەزيران و وەزيرەكان لە پۆستەكانيان بەردەوام دەبن بۆ بەڕێكردنى كاروبارى ڕۆژانە بۆ ماوەيەك كە لە سى (30) ڕۆژ تێپەڕ نەكات، تاوەكو پێكهێنانى ئەنجومەنى وەزيرانى نوآ، بە پێى بڕگەكانى مادەى (76) ئەم دەستورە.

هـ – ئەنجومەنى نوێنەران مافى بانگهێشتكردن و بەخشينى بەرپرسانى دەستە سەربەخۆكانى هەيە لە ئەركەكانيان بەگرتنەبەرى هەمان ئەو ڕێوشوێنانەى بۆ  وەزيرەكان دەگيرێتەبەر بەزۆرينەى ڕەها.

 

نۆيــەم:

أ – ڕەزامەندى لەسەر ڕاگەياندنى شەڕو بارى نائاسايي بە زۆرينەى دەنگى 3/2ى ئەندامانى، لەسەر داواى هاوبەشى سەرۆك كۆمار و سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران.

ب – ڕاگەياندنى بارى نائاسايى بۆ ماوەى سى (30) ڕۆژ ە. دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى، بوارى درێژكردنەوەى هەيە لە هەموو جارێكدا.

ج – سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دەسەلآتى پێويستى دەدرێتێ بە شێوەيەك بتوانێت كاروبارى ولآت بەڕێوەبەرێت لە كاتى ڕأگەياندنى شەڕو بارى نائاساييدا، ئەم دەسەلآتانەش بە ياسا ڕێكدەخرێت بە مەرجێك ناتەبا نەبێت لەگەلَ دەستووردا.

د – سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران ڕێوشوێنى وەرگيراوو دەرەنجامەكان لە ماوەى ڕاگەياندنى شەڕو بارى نائاساييدا دەخاتە بەردەمى ئەنجومەنى نوێنەران لە ماوەى پازدە ڕۆژ لە دواى كۆتايى هاتنيان.

مادەى (62)

يەكەم: ئەنجومەنى وەزيران پڕۆژەى ياساى بودجەى گشتى و حساباتى كۆتايي پێشكەش بە ئەنجومەنى نوێنەران دەكات تا بڕياريان لەسەر بدرێت.

دووەم: ئەنجومەنى نوێنەران مافى ئەوەى هەيە بەندو بەشەكانى بودجەى گشتى بگۆڕێت و بڕى گشتى كەم بكاتەوەو لە كاتى پێويستدا پێشنيار بكات ئەنجومەنى وەزيران بڕى گشتى خەرجكراو زياد بكات.

 

مادەى (63)

يەكەم: ماف و ئيمتيازەكانى سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران و هەردوو جێگرەكەى و ئەندامانى ئەنجومەن بە ياسا دياريدەكرێت.

دووەم:

أ – ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران پارێزراوى(حصانە) هەيە دەربارەى ئەو بۆچوونانەى دەريدەبڕێت لە كاتى كۆبوونەوەكانداو ڕووبەڕووى دادگايى نابێتەوە لەوبارەيەوە.

ب –  نابێت ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران دەستگير بكرێت لە ماوەى وەرزى ياساداناندا مەگەر تاوانبار كرابێت بە تۆمەتێك يان لە تاوانێكەوە گلابێت، دواى ڕەزامەندى ئەندامان بە هەلَگرتنى پارێزراويەتەكەى (حصانە) بە زۆرينەى ڕەها.

ج – نابێت ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران دەستگير بكرێت دواى ماوەى وەرزى ياسادانان مەگەر تۆمەتباركرابێت بە ئەنجامدانى تاوانێك ياخود لە تاوانێكەوە گلابێت ، بە ڕەزامەندى سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ لابردنى پارێزراوي (حصانە) كەى.

مادەى (64)

يەكەم: ئەنجومەنى نوێنەران بە زۆرينەى ڕەهاى دەنگى ئەندامەكانى هەلَدەوەشێتەوە لەسەر داواى سێيەكى(3/1) ئەندامانى يان لەسەرداواى ئەنجومەنى وەزيران و بە ڕەزامەندى سەرۆك كۆمار. نابێت ئەنجومەن هەلَبوەشێتەوە لە كاتى لێپرسينەوەى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيراندا.

دووەم: سەرۆك كۆمار لەكاتى هەلَوەشاندنەوەى ئەنجومەنى نوێنەراندا، داواى ئەنجامدانى هەلَبژاردنى گشتى دەكات لە ولآتدا لە ماوەيەكدا كە لە شەست ڕۆژ تێپەڕ نەكات، هەروەها ئەنجومەنى وەزيران بەدەست لەكار كێشراو دادەنرێت، بەلآم لەكارەكانى بەردەوام دەبێت بۆ بەڕێكردنى كاروبارى ڕۆژانە.

 

لقى دووەم: ئەنجومەنى فيدرالى

ماددەى (65)

ئەنجومەنێكى ياسادانان پێكدەهێنرێت كە بە (ئەنجومەنى فيدرالى) ناودەبرێت،  نوێنەرانى هەرێم و ئەو پارێزگايانە لە خۆدەگرێت كە ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە ، پێكهاتەو مەرجەكانى ئەندامێتىو بوارى تايبەتمەندێتى ئەم ئەنجومەنەو هەرچى پەيوەنديدارە بەم بوارەوە بە ياسا ڕێكدەخرێت بە زۆرينەى دوو لە سێى 3/2 دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران.

 

بەشى دووەم

[ دەسەلآتى ڕاپەڕاندن]

مادەى (66)

دەسەلآتى ڕاپەڕاندنى فيدرالى لە سەرۆك كۆمار و ئەنجومەنى وەزيران پێكدێت، و بە پێى دەستور و ياسا دەسەلآتەكانى پيادە دەكات.

 

 

 

لقى يەكەم: سەرۆك كۆمار

مادەى (67)

سەرۆك كۆمار سەرۆكى ولآت و نيشانەى يەكپارچەيى نيشتمان و سەروەرى ولاَتە، هەولَدەدات بۆ پابەند بوون بە دەستورو پارێزگارى لە سەربەخۆيى و سەروەرى و يەكێتىو پاراستنى خاكى عێراق بە پێى بڕگەكانى دەستور.

 

مادەى (68)

پێويستە پالَێوراو بۆ سەرۆك كۆمار ئەم مەرجانەى تێدابێت:

يەكەم: لە عێراق لە دايك بووبێت و دايك و باوكى عێراقى بن.

دووەم: لێهاتوويى تەواوى هەبێت و تەمەنى چل سالَى تەواو كردبێت.

سێيەم: ناوبانگێكى باش و شارەزايى سياسى هەبێت و بە پاكێـتى و سەرڕاستى و دادوەرى و دلَسۆزى بۆ نيشتمان ناسراو بێت.

چوارەم: حوكم نەدرابێت بە تاوانێك كە لەكەدارى بكات.

مادەى (69)

يەكەم: خۆپالآوتن بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار بە پێى ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: هەلَبژاردنى جێگرێك يان زياتر بۆ سەرۆك كۆمار بەپێى ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (70)

يەكەم: ئەنجومەنى نوێنەران لە نێو پالَێوراواندا سەرۆك كۆمار هەلَدەبژێرێت بە زۆرينەى دوو لە سێى 3/2 دەنگى ئەندامەكانى.

دووەم: ئەگەر هيچكام لە پالَێوراوان دەنگى زۆرينەى پێويستى بەدەست نەهێنا، ئەوا كێبەڕكآ لە نێوان ئەو دوو پالَێوراوەدا ئەنجام دەدرێت كە زۆرترين دەنگيان بەدەستهێناوە، ئەو كەسەش زۆرترين دەنگ بەدەستبهێنآ لە دەنگدانى دووەمدا بە دەبێت بە سەرۆك كۆمار.

 

مادەى (71)

سەرۆك كۆمار لەبەردەم ئەنجومەنى نوێنەراندا سوێندى دەستوورى دەخوات بەو شێوەيەى لە مادەى (50) ى دەستووردا هاتووە.

 

 

مادەى (72)

يەكەم : ماوەى سەرۆكايەتى سەرۆك كۆمار چوار سالَەو، دەكرێت تەنها بۆ يەك جارى تر هەلَببژێردرێتەوە.

دووەم :

أ – ماوەى كارى سەرۆك كۆمار بە كۆتاييهاتنى خوولى ئەنجومەنى نوێنەران كۆتايى دێت.

ب – سەرۆك كۆمار بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنى ئەركەكانى تاوەكو دواى هەلَبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى نوآو ئەنجامدانى دانيشتن، بەو مەرجەى سەرۆك كۆمارى نوآ هەلَببژێردرێت لەماوەى سى (30) ڕۆژدا لە بەروارى ئەنجامدانى يەكەم دانيشتنى ئەنجومەنەوە.

ج – ئەگەر پۆستى سەرۆك كۆمار لەبەر هەر هۆيەك بەتالَ بوو، سەرۆكێكى تر هەلَدەبژێردرێت بۆ تەواوكردنى ئەو ماوەيەى كە ماوە بۆ سەرۆكايەتى كۆمار.

 

مادەى (73)

سەرۆك كۆمار ئەم دەسەلاَتانەى خوارەوەى هەيە:

يەكەم: دەركردنى لێبووردنى تايبەت لەسەر ڕاسپاردەى  سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران بەمەرجێك ئەوانە نەگرێتەوە كە بەهۆى مافى تايبەت و تاوانى  نێودەولَەتىو تيرۆرو گەندەلَى دارايى و ئيداريەوە حوكمدراون.

دووەم:پەسەندكردنى پەيماننامەو ڕێككەوتنە نێودەولَەتيەكان پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى ئەنجومەنى نوێنەران.

سێيەم:پەسەندكردن و دەركردنى ئەو ياسايانەى ئەنجومەنى نوێنەران دايدەنێن،  ياساكانيش بە بەپەسەندكراو دەژمێردرێن پاش تێپەڕبوونى 15 ڕۆژ بەسەر ناردنيان بۆ سەرۆك كۆمار.

چوارەم: بانگهێشتكردنى ئەنجومەنى نوێنەران  بۆ كۆبوونەوە دواى پەسەندكردنى ئەنجامى هەلَبژاردنەكان بەماوەيەكى دياريكراو بەمەرجێك لە 15 ڕۆژ تێپەڕ نەكات.

پێنجەم: بەخشينى نيشانەو مەداليا لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران و بەگوێرەى ياسا.

شەشەم : پەسەندكردنى بالَوێزەكان.

حەوتەم: دەركردنى بەياننامەى كۆمارى.

هەشتەم : پەسەندكردنى حوكمى لەسيدارەدان كەلەلايەن دادگا تايبەتمەندەكانەوە دەردەچێت.

نۆيەم : هەلَدەستێت بە ئەركى سەركردايەتى بالآى هێزە چەكدارەكان بەمەبەستى پرۆتۆكۆلىو ئاهەنگ گێڕان.

دەيەم: هەر دەسەلاَتێكى تر كەلەم دەستوورەدا دياريكرابێت.

 

مادەى (74)

موچەو دەرمالَەى سەرۆك كۆمار بە پێى ياسا دياريدەكرێت.

 

ماددەى (75)

يەكەم: سەرۆك كۆمار بۆى هەيە دەست لەكاركێشانەوەى خۆى بە نووسراو پێشكەش بە ئەنجومەنى نوێنەران بكات، دەست لەكاركێشانەوەكەش لەپاش حەوت ڕۆژ لە پێشكەشكردنى بە ئەنجومەنى نوێنەران كارى پێدەكرێت.

دووەم: يەكێك لە جێگرەكان جێى سەرۆك كۆمار دەگرێتەوە لەكاتى ئامادەنەبوونيدا.

سێيەم: لەكاتى نەبوونى سەرۆك كۆمار لەبەر هەرهۆيەك، جێگر جێگاى دەگرێتەوە، ئەنجومەنى نوێنەرانيش دەبێت سەرۆكێكى نوێ هەلَببژێرێت لەماوەيەكى دياريكراو پاش چۆلَبوونى پۆستى سەرۆك كۆمار بەمەرجێك لە سي ڕۆژ تێپەڕ نەكات.

چوارەم: لەكاتى نەبوونى سەرۆك كۆماردا، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران جێگاى دەگرێتەوە ئەگەر سەرۆك كۆمار جێگرى نەبوو. دەبێت سەرۆكێكى نوێ هەلَببژێردرێت لەماوەيەكى دياريكراودا بەمەرجێك لە سي ڕۆژ تێپەڕ نەكات لەبەروارى بەتالَبوونى ئەو پۆستەو بەگوێرەى بڕگەكانى ئەم دەستوورە.

 

لقى دووەم: ئەنجومەنى وەزيران

مادەى(76)

يەكەم: سەرۆك كۆمار كانديدى ئەو فراكسيۆنە پەرلەمانيەى زۆرترين ئەندامى هەيە ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانى ئەنجومەنى وەزيران لەماوەى پازدە ڕۆژ لە بەروارى هەلَبژاردنى بە سەرۆك كۆمار.

دووەم: سەرۆك وەزيرانى ڕاسپێردراو ناوى وەزيرەكان دياريدەكات لەماوەيەكى دياريكراودا بەمەرجێك لە سي ڕۆژ تێپەڕ نەكات لەبەروارى ڕاسپاردنيەوە.

سێيەم: ئەگەر سەرۆك وەزيرانى ڕاسپێردراو نەيتوانى لەو ماوە دياريكراوەى لە بەندى دووەمى ئەم مادەيەدا ئاماژەى پێكراوە حكومەت پێك بهێنێت، ئەوا سەرۆك كۆمار كەسێكى تر ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانى ئەنجومەنى وەزيران لەماوەى پازدە ڕۆژدا.

چوارەم: سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيرانى ڕاسپێردراو ناوى وەزيرەكان و بەرنامەى حكومەت دەخاتە بەردەم ئەنجومەنى نوێنەران. پاش ئەوەى ئەنجومەنى نوێنەران بە زۆرينەى ڕەها ڕەزامەندى دەربڕى لەسەر يەكە بە يەكەى وەزيرەكان و بەرنامەى حكومەت، ئەوە ماناى ئەوەيە متمانە دراوەتە ئەنجومەنى وەزيران.

پێنجەم: ئەگەر متمانە نەدرا بە حكومەت، ئەوا لەماوەى پازدە ڕۆژدا سەرۆك كۆمار كەسێكى تر ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومەت.

مادەى(77)

يەكەم: سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دەبێت هەمان مەرجە پێويستەكانى سەرۆك كۆمارى تێدابێت و هەلَگرى بڕوانامەى زانكۆ يان هاوتاكەى بێت و تەمەنى سىو پێنج سالَى تەواو كردبێت.

دووەم: دەبێت وەزير هەمان مەرجە پێويستەكانى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى تێدابێت و هەلَگرى بڕوانامەى زانكۆ يان هاوتاكەى بێت.

مادەى(78)

سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران لێپرسراوى ڕاستەوخۆي پيادەكردنى سياسەتى گشتى ولاَت و سەركردەى گشتى هێزەچەكدارەكانەو ئەنجومەنى وەزيران بەڕێوە دەبات و سەرۆكايەتى كۆبوونەوەكانى دەكات. مافى لەكارخستنى وەزيرەكانى هەيە بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى نوێنەران.

 

مادەى(79)

سەرۆك وئەندامانى ئەنجومەنى وەزيران لەبەردەم ئەنجومەنى نوێنەراندا سوێندى دەستوورى دەخۆن بەو شێوازەى لە مادەى(50)ى دەستووردا هاتووە.

 

مادەى(80)

ئەنجومەنى وەزيران ئەم دەسەلآتانەى خوارەوەى هەيە:

يەكەم: پلاندانان و جێبەجێكردنى سياسەتى گشتى دەولَەت و پلانە گشتيەكان و سەرپەرشتيكردنى كارى وەزارەتەكان و ئەو لايەنانەى بەهيچ وەزارەتێكەوە پەيوەست نين.

دووەم: پێشنياركردنى پڕۆژەى ياسا.

سێيەم: دەركردنى پێڕەوو ڕێنمايى و بريارەكان بەمەبەستى جێبەجێكردنى ياساكان.

چوارم: ئامادەكردنى پڕۆژەى بوودجەى گشتى و لێكدانەوەى كۆتايىو پلانەكانى گەشەپێدان.

پێنجەم:ڕاسپاردنى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ ڕەزامەندى دەربڕين لەسەر دامەزراندنى بريكارى وەزيرەكان و بالَوێزەكان و خاوەن پلە تايبەتيەكان و سەرۆكى ئەركانى سوپاو ياريدەدەرەكانى و ئەوانەى لەئاستى سەركردەى(فيرقە)و بەرەو ژوورن و سەرۆكى دەزگاى هەوالَگرى نيشتمانى و سەرۆكى دەزگا ئەمنيەكان.

شەشەم: دانوستاندن لەسەر بەلَێننامەو ڕێكەوتننامە نێودەولَەتيەكان و ئيمزاكردنيان يان هەركەسێك ئەنجومەن ڕايبسپێرێت.

مادەى (81)

يەكەم: سەرۆك كۆمار جێگاى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دەگرێتەوە لەكاتى چۆلَبوونى ئەو پۆستە لەبەر هەر هۆيەك.

دووەم: دەبێت سەرۆك كۆمار سەرۆك وەزيرانێكى تر ڕابسپێرێت لەماوەيەكى دياريكراودا بەمەرجێك لەپازدە ڕۆژ تێپەرنەبێت بەگوێرەى بڕگەكانى مادەى (76)ى ئەم دەستوورە.

 

مادەى(82)

مووچەو دەرمالَەى سەرۆك وەزيران و وەزيرەكان و ئەوانەى لەئاستياندان بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى(83)

سەرۆك وەزيران و وەزيرەكان پێكەوەو بەشێوەى تاكەكەسى لێپرسراون لەبەردەم ئەنجومەنى نوێنەراندا.

 

مادەى (84)

يەكەم: دياريكردنى ئەرك و دەسەلاَت و كارى دەزگاكانى ئاسايش و هەوالَگرى نيشتمانى بەياسا ڕێكدەخرێت و دەبێت بەگوێرەى بنەماكانى مافى مرۆڤ كاربكەن و لەژێر چاودێرى ئەنجومەنى نوێنەراندا دەبن.

دووەم: دەزگاى هەوالَگرى نيشتمانى پەيوەست دەبێت بە ئەنجومەنى وەزيرانەوە.

 

مادەى(85)

ئەنجومەنى وەزيران پێڕەوى ناوخۆ بۆ خۆى دادەڕێژێت بەمەبەستى ڕێكخستنى بەڕێوەچوونى كارەكانى.

 

مادەى(86)

پێكهاتە و پۆست و تايبەتمەندێتى وەزارەتەكان و دەسەلاَتەكانى وەزير بەياسا ڕيكدەخرێت.

 

بەشى سێيەم

[دەسەلاَتى دادوەرى]

مادەى (87)

دەسەلاَتى دادوەرى سەربەخۆيەو دادگاكان بەڕێوەى دەبەن بەجياوازى جۆرو پلەكانيانەوەو بڕيارەكانيان بەگوێرەى ياسا دەردەكەن.

 

مادەى(88)

دادوەرەكان سەربەخۆن و جگە لەياسا لەژێر ڕكێفى هيچ دەسەلاَتيكى تردا نين. نابێت هيچ دەسەلاَتێك دەست بخاتە دادگاو كاروبارى دادپەروەريەوە.

 

مادەى(89)

دەسەلاَتى دادوەرى فيدرالى پێكدێت لە ئەنجومەنى دادوەريى بالاَو دادگاى فيدراليى بالآو دادگاى تێهەلَچوونەوەى فيدرالي و دەزگاى داواكارى گشتي و دەستەى سەرپەرشتيارى دادوەري و دادگا فيدراليەكانى تر كە بەپێى ياسا ڕێكدەخرێن.

لقى يەكەم: ئەنجومەنى دادوەريى بالآ

مادەى (90)

ئەنجومەنى دادوەريى بالآ بەڕێوەبردنى كاروبارى دەستە دادوەريەكان دەگرێتە ئەستۆ، ياسا پێكهاتەو تايبەتمەندى و ڕێساكانى كاركردنى ڕووندەكاتەوە.

 

مادەى(91)

ئەنجومەنى دادوەريى بالآ ئەم دەسەلآتانەى خوارەوەى هەيە:

يەكەم: بەڕێوەبردنى كاروبارى دادوەرى و سەرپەرشتيكردنى دادوەريى فيدرالى.

دووەم: پالآوتنى سەرۆك و ئەندامانى دادگاى تێهەلَچوونەوەى فيدرالى و سەرۆكى داواكارى گشتى و سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتيكارى دادوەرى و پێشكەشكردنى ناوەكان بۆ ئەنجومەنى نوێنەران بە مەبەستى ڕازيبوون لەسەر دامەزرانديان.

سێيەم: پێشنياركردنى پڕۆژەى بوودجەى سالآنەى دەسەلآتى دادوەريى فيدرالى و پێشكەشكردنى بە ئەنجومەنى نوێنەران بۆ ڕەزامەندى دەربڕين لەسەرى.

 

لقى دووەم: دادگاى بالآى فيدراليى

 

مادەى (92)

يەكەم: دادگاى فيدراليي بالآ دەستەيەكى دادوەرى سەربەخۆيە لەڕووى دارايىو بەڕێوەبردنەوە.

دووەم: دادگاى فيدراليي بالآ لە ژمارەيەك داوەرو پسپۆڕى بوارى فيقهى ئيسلامى و ياساناس پێكدێت. دياريكردنى ژمارەو شێوازى هەلَبژاردن وكارى داگاكە بە ياسا ڕێكدەخرێت بەزۆرينەى دوولە سێى 3/2 ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران.

 

مادەى(93)

دادگاى فيدراليى بالآ تايبەتە بەم بوارانەوە:

يەكەم: چاودێريكردنى ڕادەى دەستوورى بوونى ياساو پێڕەوە كارپێكراوەكان.

دووەم: لێكدانەوەى دەقەكانى دەستوور.

سێيەم: يەكلاييكردنەوەى ئەو كێشانەى لە ئەنجامى جێبەجێكردنى بڕيارەكانى حكومەتى فيدراليەوە دروست دەبن و ئەو بڕيارو پێڕەوو ڕێنمايى و ڕێوشوێنانەى لە دەسەلآتى فيدڕالَيەوە دەردەچن، ياساش ماف دەدات بە هەريەك لە ئەنجومەنى وەزيران و كەسانى خاوەن پلەو ئەوانى دى كە ڕاستەوخۆ لە دادگا ڕەخنە لەو بڕيارانە بگرن.

چوارەم: يەكلاكردنەوەى ئەو دووبەرەكيانەى لەنێوان حكومەتى فيدرالى و حكومەتى هەرێمەكان و پارێزگاو شارەوانى و ئيدارە ناوخۆييەكان ڕوودەدات

پێنجەم: يەكلاكردنەوەى ئەو دووبەرەكيانەى لەنێوان حكومەتى هەريمەكان يان پارێزگاكان ڕوودەدات.

شەشەم: يەكلاكردنەوەى ئەو تۆمەتانەى دراونەتە پالَ سەرۆك كۆمارو سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران و وەزيرەكان، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

حەوتەم:.پەسەندكردنى ئەنجامى كۆتايى هەلَبژاردنە گشتيەكان بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى نوێنەران

هەشتەم:

أ- يەكلاييكردنەوەى ناكۆكى لە نێوان بوارى كارى دادگاى فيدرالى و دەستەى دادوەرى هەرێم و پارێزگاكان كە ناكەونە سنورى پارێزگاكان.

ب- يەكلاييكردنەوەى ناكۆكى لە بوارى كارى دەستەى دادوەرى هەرێمەكان و پارێزگاكان كە ناكەونە سنورى هەرێمەكانەوە.

 

مادەى(94)

بڕيارەكانى دادگاى بالآى فيدڕالَى يەكلاكەرەوەيەو دەبێت سەرجەم دەسەلآتەكان پێوەى پابەندبن.

 

 

لقى سێيەم: حوكمە گشتيەكان

مادەى(95)

پێكهێنانى دادگاى تايبەت و هەلآوێرى (استسنائيە) قەدەغەيە.

 

مادەى(96)

پێكهاتەى دادگاكان و جۆرو پلەو تايبەتمەنديەكانيان وچۆنێتى دامەزراندن و خزمەتى دادوەرەكان و ئەندامانى داواكارى گشتىو بەرزەفتكردن و خانەنشينكردنيان بە ياسا ڕيكدەخرێت.

 

مادەى (97)

نابێت دادوەر لەسەركار لاببرێت تەنيا لەو بارانەدا نەبێت كەياسا دياريان دەكات. هەروەها ياسا چەند حوكمێكى تايبەت بە دادوەران دياريدەكات و لێپرسينەوەى ئاكاريانەيان لەگەلَدا ئەنجا دەدات.

 

مادەى(98)

دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتى بۆيان نيە:

يەكەم: هەستن بەئەركى دادوەرى و هەردوو ئەركى ياسادانان و ڕاپەڕاندن يان هەر كارێكى تر لەيەك كاتدا.

دووەم: پەيوەندي بكەن بەهيچ حيزب و ڕێكخراوێكى سياسيەوە، يان هەستن بە هەر چالاكيەكى سياسى.

مادەى(99)

دادگاى سەربازى بەياسا ڕێكدەخرێت. بوارى تايبەتمەندى دادگا سەربازيەكان دياريدەكرێت كە تەنيا پەيوەنديان بە ئەو تاوانانەوە هەيە كە شێوازى سەربازيان هەيەو ئەندامانى هێزە چەكدارەكان و هێزەكانى ئاسايش ئەنجاميان دەدەن لەو سنوورەى ياسا دياريدەكات.

 

مادەى (100)

دەقە ياساييەكان بۆيان نيە هيچ كارێك يان بڕيارێكى ئيدارى بەدوور بگرن لە ڕەخنەلێگرتن.

 

مادەى (101)

دەگونجێت بە ياسا ئەنجومەنێكى دەولَەت پێكبهێنرێت تايبەتمەندبێت بە پۆستەكانى دادوەريى ئيدارى و فتوادان و داڕشتن و نوێنەرايەتيكردنى دەولَەت و دەستە گشتيەكانى تر لەبەردەم لايەنەكانى دادوەريدا  تەنيا ئەوانە نەبێت كە بە ياسا هەلآوێر دەكرێن.

 

بەشى چوارەم

[دەستە سەربەخۆكان]

مادەى(102)

كۆمسيۆنى بالاَى مافەكانى مرۆڤ و كۆمسيۆنى بالاَى هەلَبژاردنەكان و دەستەى دەستپاكى (هيئە النزاهە)، سەربەخۆن و لەژێر چاودێرى ئەنجومەنى نوێنەراندان و كارەكانيان بەياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (103)

يەكەم: هەريەكە لە بانكى ناوەندى عێراق و ديوانى چاودێرى دارايى و دەستەى ڕاگەياندن و پەيوەنديەكان (إتصالات) و ديوانەكانى ئەوقاف لەڕووى دارايى و بەڕێوەبردنەوە سەربەخۆن و كارى هەريەكەيان بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

دووەم:بانكى ناوەندى عێراق بەرپرسە لەبەردەم ئەنجومەنى نوێنەراندا. ديوانى چاودێرى دارايى و دەستەى ڕاگەياندن و پەيوەنديەكان پەيوەستن بە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

سێيەم: ديوانەكانى ئەوقاف پەيوەستن بە ئەنجومەنى وەزيرانەوە.

 

مادەى(104)

دەزگايەك پێكدەهێنرێت بەناوى دەزگاى شەهيد كە پەيوەستە بە ئەنجومەنى وەزيرانەوە. كارەكانى ئەو دەزگايەو بوارەكانى تايبەتمەندى بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

 

مادەى(105)

دەستەيەكى گشتى پێكدەهێنرێت بەمەبەستى پاراستنى مافى هەرێمەكان و ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە بۆ بەشداريكردنيان بە شێوەيەكى داپەروەرانە لە بەڕێوەبردنى دامودەزگا  جۆراوجۆرەكانى حكومەتى فيدرالى و نێردەكان و زەمالەكانى خوێندن و شاندەكان و كۆنگرە هەرێمى و نێودەولَەتيەكان. ئەم دەستەيەش پێكدێت لە نوێنەرانى حكومەتى فيدرالى و هەرێمەكان و ئەو پارێزگايانەى سەر بەهيچ هەرێمێك نين و ئەوەش بەياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى(106)

بەياسا دەستەيەكى گشتى بۆ چاودێريكردن و تەرخانكردنى داهاتى فيدرالى دادەمەزرێنرێت. دەستەكە لە پسپۆڕانى حكومەتى فيدرالى و هەرێمەكان و نوێنەرانيان پێكدێت و ئەم لێپرسراويتيانەى هەيە:

يەكەم: دلَنيابوون لە دابەشكردنى دادگەرانەى باربوو و يارمەتى و قەرزە نێودەولَەتيەكان بەگوێرەى پشكى هەريەكە لە هەرێمەكان و ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە.

دووەم: دلَنيابوون لە بەكاربردن و دابەشكردنى داهاتى دارايى فيدرالى بەباشترين شێوە.

سێيەم: دلَنيابوون لە هەبوونى شەفافيەت و دادپەروەرى لەتەرخانكردنى پارەوپول بۆ حكومەتە هەرێميەكان و ئەو پارێزگايان كە ناكەونە سنورى هەرێمەكانەوە بەپێى ئەو ڕێژانەى بڕيارى لەسەر دراوە.

 

مادەى(107)

ئەنجومەنێك پێكدەهێنرێت بەناوى ئەنجومەنى گشتيى خزمەتى فيدرالى كە ئەركى ڕێكخستنى كاروبارى فەرمانبەرێتى گشتى فيدرالى دەگرێتە ئەستۆ لەوانەش دامەزراندن و بەرزكردنەوە، پيكهاتەو بوارەكانى تايبەتمەندێتى ئەنجومەنەكەش بە گوێرەى ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى(108)

دەكرێت دەزگاى سەربەخۆى ديكە پێكبهێرێن بە پێى پێويست و بەياسا.

 

بەندى چوارەم

بوارەكانى دەسەلاَتى فيدرالى

مادەى(109)

دەسەلاَتى فيدرالى يەكێتى و يەكپارچەيى و سەربەخۆيى و سەروەرىو ياساى ديموكراسيخوازانەى فيدرالى عێراق دەپارێزێت.

 

مادەى(110)

ئەم دەسەلاَتانەى خوارەوە تايبەتن بە حكومەتى فيدراليەوە:

يەكەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى دەرەوەو نوێنەرايەتى دبلۆماسىو ئەنجامدانى دانوستان لەسەر پەيماننامەو ڕێكەوتنە نێودەولَەتيەكان و سياسەتى قەرزكردن و واژۆكردن لەسەريان و يەكلاكردنەوەو ِەنگڕێژكردنى سياسەتە ئابوورى و بازرگانيە دەرەكيە سەروەريەكان.

دووەم: دانان و جێبەجێكردنى سياسەتى ئاسايشى نيشتمانى لەوانەش پێكهێنان و بەڕێوەبردنى هێزێكى چەكدار بەمەبەستى دلَنيابوون لە پاراستن و مسۆگەركردنى ئاسايشى سنوورەكانى عێراق و بەرگريكردن لێيان.

سێيەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى دارايىو گومرگ و دەركردنى دراوو ڕێكخستنى سياسەتى بازرگانى لەسەر سنوورى هەرێم و پارێزگاكانى عێراق و دانانى بودجەى گشتى دەولَەت و ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى دراوو دامەزراندن و بەڕێوەبردنى بانكێكى ناوەندى.

چوارەم: ڕێكخستنى كاروبارى پێوەرو پێوان و كێشان.

پێنجەم: ڕێكخستنى كاروبارى ڕەگەزنامەوبەهاولاَتى بوون (تجنس)و  نيشتەجێبوون و مافى پەنابەرێتى سياسي.

شەشەم: ڕێكخستنى سياسەتى لەرەلەرەكانى پەخشكردن و پۆستە.

حەوتەم: دانانى پڕۆژەى بودجەى گشتى و وەبەرهێنان.

هەشتەم: پلاندانانى تايبەت بە سياسەتى ئەو سەرچاوە ئاويانەى لە دەرەوەى عێراقەوە دێن و مسۆگەركردنى گەيشتنى بڕە ئاوى پێويست بۆ ناو عێراق بەگوێرەى ياساو نەريتە نێودەولَەتيەكان.

نۆهەم: ئامارو سەرژمێرى گشتيى دانيشتوان.

مادەى (111)

نەوت و غازى مولَكى سەرجەم خەلَكى عێراقن لە هەموو هەرێم و پارێزگاكاندا.

 

مادەى(112)

يەكەم: حكومەتى فيدرالى لەگەلَ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان نەوت و غازى بەرهەمهێنراوى كێلَگەكانى ئێستا بەڕێوەدەبات بەمەرجێك داهاتەكانيان بەشێوەيەكى دادپەروەرى و بەگوێرەى دابەشبوونى دانيشتوان لەسەرجەم پارچەكانى ولاَتدا دابەش بكرێت لەگەلَ دياريكردنى پشك بۆ ماوەيەك بۆ ئەو هەرێمە زيانلێكەوتوانەى ڕژێمى پێشوو بێبەشى كردبوون و ئەوانەش كەپاشتر زيانيان لێكەوت بەجۆرێك گەشەسەندنێكى هاوتەريب بۆ ناوچە جياوازەكانى ولاَت مسۆگەر بكات و ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: حكومەتى فيدرالى و حكومەتى هەرێمەكان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان بەيەكەوە هەلَدەستن بە ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى ستراتيجى پێويست بۆ بەرەوپێشبردنى سامانى نەوت و غاز بەجۆرێك كەببێتە مايەى دەستخستنى زۆرترين سوودو كەلَك بۆ گەلى عێراق ئەويش بە پشتبەستن بە نوێترين تەكنيكى بنەماكانى بازاڕو هاندانى وەبەرهێنان.

 

مادەى (113)

ئاسەوار و شوێنەوار و ژێرخانى كەلەپورى و دەستنووس و دراوەكان بە سامانى نيشتمانى ئەژمار دەكرێت كە لە تايبەتمەندى دەسەلآتى فيدڕالَيەو بە هاوكارى لەگەلَ هەرێم و پارێزگاكان بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

مادەى(114)

دەسەلاَتە هاوبەشەكانى نێوان حكومەتى فيدرالىو حكومەتى هەرێمەكان ئەمانەن:

يەكەم: بەڕێوەبردن و ڕێكخستنى گومرگ بەهەماهەنگى لەگەلَ حكومەتى هەرێمەكان و ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە.ئەمەش با ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: ڕێكخستن و دابەشكردنى سەرچاوە سەرەكيەكانى وزەى كارەبا.

سێيەم: ڕەنگڕێژى سياسەتى ژينگە بەمەبەستى دلَنيابوون لە پاراستنى ژينگە لە پيسبوون و پارێزگاريكردن لە خاوێنى بەهاوكارى لەگەلَ هەرێمەكان و ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە.

چوارەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتەكانى گەشەپێدان و پلاندانانى گشتى.

پێنجەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى تەندروستيى گشتى بەهاوكارى لەگەلَ هەرێمەكان و و ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە.

شەشەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى فێركردن و پەروەردەى گشتى بەڕاوێژ لەگەلَ هەرێمەكان و و ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە.

حەوتەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى سامانە ئاويەكان و ڕێكخستنيان بە جۆرێك كە دادپەروەرى بهێنێتەدى و ئەوەش بەياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى(115)

هەرشتێك لە سنورى دەسەلاَتە تايبەتەكانى حكومەتى فيدراليدا ئاماژەى پێنەكرابێت، ئەوە دەبێتە دەسەلاَتى هەرێمەكان و ئە ێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە. ئەگەر ناكۆكى دروستبوو لەسەر دەسەلاَتە هاوبەشەكانى نێوان حكومەتى فيدرالى و حكومەتى هەرێمەكان، ئەوا پێشينە بۆ ياساى هەرێمەكەيە.

 

 

 

 

 

بەندى پێنجەم

دەسەلاَتى هەرێمەكان

بەشى يەكەم

هەرێمەكان

مادەى(116)

ڕژێمى فيدرالى لە عێراقدا پێكدێت لە پايتەخت و هەرێمەكان و پارێزگا لامەركەزيەكان و ئيدارە ناوخۆييەكان.

 

مادەى(117)

يەكەم: ئەم دەستوورە لە بەروارى پيادەكردنيەوە دان بە هەرێمى كوردستان و ئەو دەسەلاَتەى ئێستايدا دەهێنێت وەك هەرێمێكى فيدرالى.

دووەم: ئەم دەستوورە دان بەو هەرێمە نوێيانەدا دەنێت كە بە گوێرەى بڕگەكانى دەستوور دادەمەزرێنرێن.

 

مادەى(118)

دەبێت ئەنجومەنى نوێنەران لەماوەيەكى دياريكراودا بەمەرجێك شەش مانگ زياتر تێنەپەڕيبێت بەسەر يەكەم دانيشتنيدا، بە زۆرينەى سادە ياسايەك دەربكات بۆ دياريكردنى ئەو ڕێوشوێنە جێبەجێكاريانەى تايبەتن بە پێكهێنانى هەرێمەكانەوە.

مادەى(119)

پارێزگايەك يان زياتر مافى پێكهێنانى هەرێمێكيان هەيە بەپشتبەستن بە داواكاريەك بۆ ئەنجامدانى ڕاپرسى لەسەرى. داواكاريەكە بەيەكێك لەم دوو ڕێگايەى خوارەوە پێشكەش دەكرێت:

أ – لەسەر داواكارى سێيەكى(3/1 )  ئەندامانى ئەنجومەنى ئەو پارێزگايانەى كە داواى پێكهێنانى هەرێمەكە دەكەن.

ب – لەسەر داواكارى دەيەكى (10/1) دەنگدەرانى ئەو پارێزگايانەى كە داواى پێكهێنانى هەرێمەكە دەكەن.

مادەى(120)

هەرێم دەستوورێك بۆخۆى دادەڕێژێت، هەرەمى دەسەلاَتەكانى هەرێم و ميكانيزمى بەكارهێنانى ئەو دەسەلاَتانە دياريدەكات بەمەرجێك ناكۆك نەبێت لەگەلَ ئەم دەستوورەدا.

 

 

مادەى(121)

يەكەم: دەسەلآتى هەرێمەكان مافى پيادەكردنى دەسەلاَتەكانى  ياسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەريان هەيە بەگوێرەى ئەم دەستوورە جگەلەو دەسەلاَتانەى كەتايبەتن بە حكومەتى فيدراليەوە.

دووەم: حكومەتى هەرێم مافى هەمواركردنى جێبەجێكردنى ياساى فيدرالى لە هەرێمەكەدا هەيە ئەگەر ناكۆكى يان دژيەك لەنێوان ياساى فيدرالى و ياساى هەرێمدا هەبوو لەسەر بابەتێك كە لە سنوورى ئەو دەسەلاَتانەدا نەبێت كە تايبەتن بە حكومەتى فيدرالى.

سێيەم:دەبێت لەو داهاتانەى لە حكومەتى فيدراليدا بەدەست دەهێنرێت پشكێكى گونجاو بۆ هەرێمەكان تەرخان بكرێت كە بەشى هەستان بە ئەركەكانى بكات بە لەبەرچاوگرتنى داهات و پێويستيەكانى و ڕێژەى دانيشتوانيشى.

چوارم: نووسينگەى تايبەت بە هەرێم و پارێزگاكان دەكرێتەوە لە بالَوێزخانەو نێردە دبلۆماسيەكاندا بەمەبەستى بەدواداچوونى كاروبارى ڕۆشنبيرى و كۆمەلاَيەتى و گەشەپێدان.

پێنجەم: هەرچى پەيوەندى بە بەڕێوەبردنى هەرێمەوە هەيە لە ئەستۆى حكومەتى هەرێمدايە بەتايبەتى پێكهێنان و ڕێكخستنى هێزەكانى ئاسايشى ناوخۆى هەرێم وەك پۆليس و ئاسايش و پاسەوانى هەرێم.

 

بەشى دووەم

ئەو پارێزگايانەى ناكەونە سنوورى هيچ هەرێمێكەوە

مادەى(122)

يەكەم: پارێزگا لە ژمارەيەك قەزاو ناحيەو گوند پێكهاتووە.

دووەم: ئەو پارێزگايانەى سەر بەهيچ هەرێمێك نين دەسەلاَتێكى بەڕێوەبردن و دارايى فراوانيان پێدەدرێت بەجۆرێك كەبتوانن كاروبارى خۆيان بەڕێوەبەرن بەگوێرەى بنەماى (لامەركەزيەتى ئيدارى) و ئەوەش بەياسا ڕێكدەخرێت.

سێيەم: ئەو پارێزگارەى ئەنجومەنى پارێزگا هەلَيدەبژێرێت سەرۆكى ڕاپەڕاندنى بالاَيە لە پارێزگادا بۆ پيادەكردنى ئەو دەسەلاَتانەى كە لەلايەن ئەنجومەنەوە پێى بەخشراوە.

چوارەم: هەلَبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاو پارێزگارو دەسەلاَتەكانيان بە ياسا ڕێكدەخرێت.

پێنجەم: ئەنجومەنى پارێزگا ناكەوێتە ژێر ڕكێف و چاودێرى هيچ وەزارەت يان لايەنێكەوە كە پەيوەست نەبێت بە وەزارەتێكەوەو داراييەكى سەربەخۆى خۆى هەيە.

 

 

 

مادەى(123)

حكومەتى فيدرالى دەتوانێت دەسەلاَتى خۆى ببەخشێت بە حكومەتى هەرێم و بەپێچەوانەشەوە بە ڕەزامەندى هەردوولا، ئەوەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

بەشى سێيەم

پايتەخت

مادەى(124)

يەكەم: بەغدا بەو سنوورى شارەوانيەى هەيەتى پايتەختى كۆمارى عێراقە، سنوورە ئيدارەكەى پارێزگاى بەغدايە.

دووەم: دانانى پايتەخت بە ياسا ڕێكدەخرێت.

سێيەم: پايتەخت بۆى نيە لە سنوورى هيچ هەرێمێكدابێت.

بەشى چوارەم

ئيدارە خۆجێيەكان

مادەى (125)

ئەم دەستوورە مافى ئيدارىو سياسى و ڕۆشنبيرى و فێركردنى نەتەوە جياوازەكانى وەك توركمان و كلدان و ئاشوورى و پێكهاتەكانى تر دەپارێزێت و ئەو كارەش بەياسا ڕێكدەخرێت.

 

بەندى شەشەم

حوكمە كۆتايى و ئينتيقاليەكان

بەشى يەكەم

حوكمە كۆتاييەكان

مادەى (126)

يەكەم: سەرۆك كۆمارو ئەنجومەنى وەزيران پێكەوە يان پێنج يەكى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران مافى پێشنياركردنى هەمواركردنى دەستووريان هەيە.

دووەم: نابێت ئەو بنەما بنەڕەتيانەى لە بەندى يەكەم و ماف و ئازاديانەى بەندى دووەم كە لەم دەستووردا هاتوون هەمواربكرێن مەگەر پاش دوو خولى هەلَبژاردنى ترو بە ڕەزامەندى  (3/2)ى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران لەسەرىو ڕازيبوونى گەل لە ڕێگاى ڕاپرسى گشتيەوەو پەسەندكردنى سەرۆك كۆمار لەماوەى حەوت ڕۆژدا.

 

سێيەم:نابێت ئەو مادانەى تر كە لە خالَى دووەمى ئەم مادەيەدا ئاماژەيان پێنەكراوە هەموار بكرێن مەگەر پاش ڕازيبوونى (3/2)ى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران لەسەرىو ڕازيبوونى گەل لە ڕێگاى ڕاپرسى گشتيەوەو پەسەندكردنى سەرۆك كۆمار لەماوەى حەوت ڕۆژدا.

 

چوارەم: نابێت هيچ هەمواركردنێك لەو مادانەى دەستووردا ئەنجام بدرێت كە دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى ئەو دەسەلاَتانەى هەرێمەكان كە ناكەونە سنوورى دەسەلاَتە تايبەتەكانى حكومەتى فيدراليەوە تەنيا بە ڕەزامەندى دەسەلاَتى ياسادانانى هەرێمى پەيوەنديدارو ڕەزامەندى زۆرينەى دانيشتوانى لە ڕێگاى ڕاپرسى گشتيەوە.

پێنجەم:

أ-هەمواركردنەكە بە پەسەندكراو دادەنرێت لەلايەن سەرۆك كۆمارەوە پاش تێپەڕبوونى ئەو ماوەيەى لە بڕگەى (دووەم)و (سيێيەم) ى ئەم مادەيە ئاماژەى پێكراوە لەكاتى پەسەند نەكردنيدا.

ب-هەمواركردنەكە لە بەروارى بلاَوكركردنەوەيەوە لە ڕۆژنامەى فەرميدا كارى پێدەكرێت.

مادەى(127)

سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزيران و وەزيرەكان و سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران و دوو جێگرەكەىو ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەندامانى دەسەلاَتى دادوەرى و خاوەن پلە تايبەتەكان بۆيان نيە دەسەلاَتى خۆيان بەكاربهێنن بۆ كڕين يان بەكرێگرتنى هيچ مولَكێكى دەولَەت يان مولَكى خۆيانى پێ بفرۆشن يان بەكرێ بيدەنێ وەيان بيگۆڕنەوە يان گرێبەستێك لەگەلَ دەولَەتدا ئەنجام بدەن بەناوى پابەندبوونى پێشتر يان هێنانى كەلوپەل يان بەلَێندەر.

 

مادەى (128)

ياساو حوكمە دادوەريەكان بەناوى گەلەوە دەردەكرێن.

 

مادەى (129)

ياساكان لە ڕۆژنامەى فەرميدا بلاَودەكرێنەوەو لە ڕۆژى بلاَوكردنەوەيانەوە كاريان پێدەكرێت ئەگەر دەقێك نەبێت پێچەوانەى ئەمە بێت.

 

مادەى (130)

ياسا كارپێكراوەكان كاريان پێدەكرێت ئەگەر هەلَنەوەشێنرابێتنەوە يان هەموار نەكرابن بەگوێرەى حوكمەكانى ئەم دەستوورە.

 

مادەى (131)

ئەو ڕاپرسيانەى لەم دەستوورەدا هاتوون بە زۆرينەى سادەى دەنگدەران وەردەگيرێت  ئەگەر دەقێك نەبێت پێچەوانەى ئەمە بێت.

 

بەشى دووەم

حوكمە ئينتيقاليەكان

مادەى(132)

يەكەم: دەولَەت چاودێرى بەندكراوە سياسيەكان و زيانلێكەوتوانى كردە دڕندانەكانى ڕژێمى ديكتاتۆرى پێشوو دەگرێتە ئەستۆ.

دووەم: دەولَەت قەرەبووى خانەوادەى شەهيدان و بريندارەكانى كردە تيرۆريستيەكان دەكاتەوە.

سێيەم: ناوەرۆكى بەندى يەكەم و دووەمى ئەم مادەيە بە ياسا ڕێكدەخرێت.

 

مادەى (133)

ئەنجومەنى نوێنەران لە دانيشتنى يەكەمى خۆيدا پشت بە پێرەوى ناوخۆى كۆمەلَەى نيشتمانيى عێراق دەبەستێت تا ئەو كاتەى پێرەوێك بۆ خۆى بڕيار دەدات.

 

مادەى (134)

دادگاى تاوانى بالاَى عێراق وەك دەستەيەكى دادوەرى سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانى كارەكانى بۆ چاوخشاندنەوە بە تاوانەكانى ڕژێمى ديكتاتۆرى پێشووو سەرانى، ئەنجومەنى نوێنەران مافى هەلَوەشاندنەوەى دادگاى ناوبراوى هەيە بە ياسا پاش تەواوكردنى كارەكانى.

مادەى(135)

يەكەم: دەستەى بالاَى ڕيشەكێشكردنى بەعس وەك دەستەيەكى سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانى كارەكانى  بە هەماهەنگى لەگەلَ دەسەلاَتى دادوەرى و دەزگاكانى ڕاپەڕاندن لەچوارچێوەى چەند ياسايەكى دياريكراو بۆ كارەكانى و پەيوەست دەبێت بە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

دووەم: ئەنجومەنى نوێنەران مافى هەلَوەشاندنەوەى ئەم دەستەيەى هەيە پاش تەواوكردنى ئەركەكانى بەزۆرينەى ڕەها.

سێيەم: هەركەسێك خۆى بپالَێوێت بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارو سەرۆك و ئەندامانى ئەنجومەنى وەزيران و سەرۆك و ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران و سەرۆك و ئەندامانى ئەنجومەنى فيدرالى و پۆستە هاوشێوەكانيان لە هەرێمەكانداو ئەندامانى دەستە دادوەريەكان و ئەو پۆستانەى تر كە ڕيشەكێشكردنى بەعس بەگوێرەى ياسا دەيانگرێتەوە، نابێت ياساى ڕيشەكێشكردنى بەعس بيانگرێتەوە.

چوارەم: كاركردن بەو مەرجانەى لە بڕگەى سێيەمى ئەم مادەيەدا هاتووە بەردەوام دەبێت ئەگەر بە ياسا هەلَنەوەشێنرێتەوە.

پێنجەم: تەنها ئەندام بوون لە پارتى بەعسى هەلَوەشاو نابێتە بنەما بۆ ڕەوانەكردنى ئەو كەسە بۆ دادگاكان، هەروەها ئەندام مافى يەكسانى هەيە لەبەردەم ياساو پاراستني، ئەگەر بڕگەكانى ڕيشەكێشكردنى بەعس و ئەو ڕێنماييانەى بە پێى ئەو بڕگانە دەركراون نەيگرێتەوە.

شەشەم: ئەنجومەنى نوێنەران ليژنەيەكى نوێنەرايەتى پێكدەهێنێت لە ئەندامەكانى بۆ چاودێريكردن و پێداچوونەوەى ڕێوشوێنەكانى جێبەجێكردن لە دەستەى بالآى ڕيشەكێش كردنى بەعس و دەزگاكانى دەولَەت بۆ مسۆگەر بوونى دادپەروەرى و بابەتيبوون و شەفافيەت، هەروەها چاوخشاندنەوە بە ڕازيبوونى ياساكان، بڕيارەكانى ليژنەكەش ملكەچ دەبێت بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

 

 

 

 

مادەى (136)

يەكەم: دەستەى داواكارى مولَكدارێتى وەك دەستەيەكى سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانى كارەكانى  بە هەماهەنگى لەگەلَ دەسەلاَتى دادوەرى و دەزگاكانى ڕاپەڕاندنداو لەچوارچێوەى چەند ياسايەكى دياريكراو بۆ كارەكانى و پەيوەست دەبێت بە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

دووەم: ئەنجومەنى نوێنەران مافى هەلَوەشاندنەوەى ئەم دەستەيەى هەيە بە زۆرينەى دەنگى (3/2)ى ئەندامانى.

 

مادەى (137)

كاركردن بە حوكمى ئەو مادانەى تايبەتن بە ئەنجومەنى فيدراليەوە لەهەر شوێنێك لەم دەستوورەدا ئاماژەى بۆ كرابێت دوادەخرێت تا كاتى  دەرچوونى بڕيارێك لە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە بە زۆرينەى دەنگى (3/2)ى ئەندامانى لە خولى دووەمى هەلَبژاردنى خۆيدا كە پاش كارابوونى ئەم دەستوورە دەيبەستێت.

 

 

 

مادەى (138)

يەكەم: دەستەواژەى (ئەنجومەنى سەرۆكايەتى) جێگاى دەستەواژەى (سەرۆك كۆمار) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێك لەم دەستوورەدا ئاماژەى بۆ كرابێت و خولێك پاش كارابوونى ئەم دەستوورە كار بە حوكمەكانى تايبەت بە سەرۆك كۆمار دەكرێت.

دووەم:

أ-ئەنجومەنى نوێنەران سەرۆكى ولاَت و دوو جێگرەكەى هەلَدەبژێرێت و هەموويان پێكەوە ئەنجومەنێك پێكدەهێنن پێى دەوترێت (ئەنجومەنى سەرۆكايەتى) كە بە يەك ليست و بە زۆرينەى دەنگى (3/2)ى ئەندامان هەلَدەبژێردرێن.

ب-حوكمەكانى لەسەركارلادانى سەرۆك كۆمار كە لەم دەستوورەدا هاتوون بەسەر سەرۆك و ئەندامانى دەستەى سەرۆكايەتيدا پيادە دەكرێن.

ج-ئەنجومەنى نوێنەران مافى لەسەركارلادانى هەريەكە لە ئەندامانى ئەنجومەنى سەرۆكايەتى هەيە بە سێ چارەكى دەنگى ئەندامانى بەهۆى لەئاست نەبوون يان ناپاكيەوە.

د-لەكاتى چۆلَبوونى هەر پۆستێكى ئەنجومەنى سەرۆكايەتى، ئەنجومەنى نوێنەران بەزۆرينەى (3/2)ى دەنگى ئەندامانى كەسێكى تر بۆ شوێنەكەى هەلَدەبژێرێت.

 

سێيەم: مەرجەكانى ئەندامێتى ئەنجومەنى سەرۆكايەتى هەمان مەرجەكانى ئەندامێتيە لە ئەنجومەنى نوێنەراندا بەمەرجێك:

أ – تەمەنى 40 سالَى تەواو كردبێت.

ب – ناوو شۆرەتى باش بێت و دەستپاك و دامەزراو بێت.

ج – دە سالَ پێش ڕووخانى، حزبى بەعسى هەلَوەشاوەى بەجێهێشتبێت ئەگەر ئەندام بووبێت تيايدا.

د – نابێت بەشدارى كردبێت لە سەركوتكردنەوەى ڕاپەڕينى سالَى 1991 و ئەنفال و هيچ تاوانێكى دەرهەق بە گەلى عێراق ئەنجام نەدابێت.

چوارەم: ئەنجومەنى سەرۆكايەتى بە كۆى دەنگ بڕيارەكانى دەردەكات، هەر ئەندامێكێش دەتوانێت يەكێك لە دوو ئەندامەكەى دى لە جێى خۆى دابنێت.

پێنجەم:

أ – ئەو ياساو بڕيارانەى ئەنجومەنى نوێنەران دەياندات ڕەوانەى ئەنجومەنى سەرۆكايەتى دەكرێت بەمەبەستى ڕەزامەندى دەربڕين لەسەريان بە كۆى دەنگ و دەركردنى لەماوەى دە ڕۆژ لەبەروارى گەيشتنى جگە لەوانەى لە مادەى (118)و (119) ئاماژەيان پێكراوەو پەيوەنديان بە پێكهێنانى هەرێمەكانەوە هەيە.

ب – ئەگەر ئەنجومەنى سەرۆكايەتى ڕەزامەندى نيشان نەدا، ياسا و بڕيارەكان دەگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دووبارە چاوپياخشاندنەوەيان لەو بوارانەوە كە ناڕٍەزايى لەسەرە و دەنگدان لەسەرى بە زۆرينەيە، وە جارێكى ديكە ڕەوانەى ئەنجومەنى سەرۆكايەتى دەكرێتەوە بۆ نيشاندانى ڕەزامەندى لەسەرى.

ج – ئەگەر ئەنجومەنى سەرۆكايەتى ڕازى نەبوو لەسەر بڕيار و ياساكان بۆ جارى دووەم لەماوەى دە ڕۆژدا لە بەروارى گەيشتنيان، جارێكى تر دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەنجومەنى نوێنەران. لەم كاتەدا ئەنجومەنى نوێنەران مافى ئەوەى هەيە بە زۆرينەى (5/3)ى دەنگى ئەندامەكانى بڕيارى لێبدات، كە ئيتر ناتوانرآ ناڕەزايى لەسەر دەرببڕدرێت و بە پەسەندكراو دادەنرێت.

شەشەم: ئەنجومەنى سەرۆكايەتى ئەو دەسەلآتانەى سەرۆك كۆمارى هەيە كە لەم دەستوردا ئاماژەيان پێكراوە.

مادەى (139)

لە خولى هەلَبژاردنى يەكەمدا سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دوو جێگرى دەبێت.

 

مادەى (140)

يەكەم: دەسەلآتـى ڕاپەڕاندن هەنگاوى پێويست دەنێت بۆ تەواوكردنى جێبەجێكردنى پێداويسيتەكانى مادەى (58) لە ياساى بەڕێوەبردنى دەولَەت بۆ قۆناغى گواستنەوە بە هەموو بڕگەكانيەوە.

دووەم: ئەو بەرپرسياريەتيەى لەسەر شانى دەسەلآتى ڕاپەڕاندنە لە حكومەتى ئينتيقاليدا كە لە مادەى (58) لە ياساى بەڕێوەبردنى دەولَەت بۆ قۆناغى گواستنەوەدا ئاماژەى پێكراوە، بەردەوام دەبێت و دەكەوێتە ئەستۆى دەسەلآتى ڕاپەڕاندنى هەلَبژێردراو  بەگوێرەى ئەم دەستوورە بۆ ئەوەى بە تەواوى جێبەجێ بكرێت ( ئاساييكردنەوە، سەرژمێرى، لە كۆتاييدا ئەنجامدانى ڕاپرسى لە كەركوك و ناوچەكانى تر كە ناكۆكيان لەسەرە بۆ دياريكردنى ويستى هاولآتيان) لە ماوەيەكى دياريكراودا كە لە مانگى 12/2007 تێپەڕ نەكات.

 

مادەى (141)

كاركردن بەو ياسايانەى كە لە هەرێمى كوردستان لە سالَى 1992 ەوە دەركراوە بەردەوام دەبێت، بەهەمان شێوە ئەو بڕيارانەش كارپێكراون كە لە حكومەتى هەرێمى كوردستان دراون – لەوانەش بڕيارەكانى دادگا و گرێبەستەكان –ئەگەر هەموار نەكرابن يان هەلَنەوەشابنەوە بە پێى بڕيارەكانى هەرێمى كوردستان لەلايەنى پەيوەنديدارەوە، بە مەرجێك پێچەوانەى دەستوور نەبێت.

مادەى (142)

يەكەم: ئەنجومەنى نوێنەران لەسەرەتاى كاريدا ليژنەيەكى تايبەت لە ئەندامانى پێكدەهێنێت كە نوێنەرايەتى پێكهاتە سەرەكيەكانى كۆمەلَگەى عێراقى بكات، ئەركى بريتيە لە پێشكەشكردنى ڕاپۆرتێك بۆ ئەنجومەنى نوێنەران لە ماوەيەكدا كە لە چوار مانگ تێپەرنەكات، تێيدا ڕاسپاردەى پێويست لە خۆبگرێت سەبارەت بە هەمواركردنى پێويست كە دەكرێت لە دەستور ئەنجام بدرێت، ليژنەكەش هەلَدەوەشێنرێتەوە دواى ئەنجامدانى ئەركەكانى.

دووەم: هەمواركردنە پێشنياركراوەكان بە يەك جار دەخرێتە بەردەمى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەرى، هەروەها ئەو پێشنيارانەى بۆ هەمواركردن خراونەتە ڕوو بە پەسەندكراو دادەنرێن بە ڕەزامەندى زۆرينەى ڕەهاى ئەندامانى ئەنجومەن.

سێيەم: ئەو مادانەى كە بە پێى بڕگەى دووەمى ئەم مادەيە لەلايەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە هەموار كراوە دەخرێتە ڕوو بۆ گەل بەمەبەستى ئەنجامدانى ڕاپرسى لەسەرى، لە ماوەيەكدا كە لە دوو مانگ تێپەڕ نەكات لە بەروارى پەسەندكردنى لەلايەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

چوارەم: ڕاپرسيەكە لەسەر مادە هەمواركراوەكان بە سەركەوتوو دادەنرێت ئەگەر زۆرينەى دەنگدەران ڕەزامەندى لەسەر نيشان بدەن، هەروەها 2\3ى دەنگدەران لە سآ پارێزگا يان زياتر ڕەتى نەكەنەوە.

پێنجەم: بڕگەكانى ئەم مادەيە مادەى (126) ناگرێتەوە كە پەيوەندى هەيە بە هەمواركردنى دەستور تا كاتى كۆتاييهێنان بە ئەنجامدانى هەمواركردن كە لەم مادەيەدا ئاماژەى پێكراوە.

مادەى (143)

ياساى بەڕێوەبردنى دەولَەت بۆ قۆناغى گواستنەوە و پاشكۆكەى هەلَدەوەشێنەوە لەپاش پێكهێنانى حكومەتى نوێ جگە لە بڕگەى (ا) ى مادەى (53) و مادەى(58).

 

مادەى (144)

ئەم دەستورە دواى ئەوەى گەل ڕەزامەندى لەسەر نيشان دەدات لە ڕاپرسيەكى گشتيداو لە ڕۆژنامەى فەرميدا بلآوكردەكرێتەوە و ئەنجومەنى وەزيران بە پێى بڕگەكانى پێكدەهێنرێت،  پاشان كارى پێدەكرێت.

 

http://www.parliament.iq/                  ملف الكتروني من اعداد الدائرة الاعلامية

[email protected]     دۆسیه‌ى ئه‌لیكترۆنى: ئاماده‌كردنى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن