سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی شورای سعودیە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی هاورێیەتی سعودیە – عێراق لە ئەنجومەنی شورا بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی هاورێیەتی پەرلەمانی هاوبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەریوەندی دۆستانە و رۆڵی دیبلۆماسی پەرلەمانی لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و گرنگی هاریکاری پەرلەمانی و هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و ئیسلامی و عەرەبی و ئاسیایی دەرحەق بەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن كرا.
هەر لە دیدارەکە جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی پەرلەمانی و بەردەوامی بەمەبەستی پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراق و سعودیە لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا بکات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
9 ئەیلول  2023