سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پیرۆزبایی‌ له‌دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

ده‌وڵه‌تی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق موسته‌فا كازمی‌ پیرۆزبایی‌ له به‌ڕێز دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له خولی‌ پێنجه‌مدا و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ خواست و بتوانێت موماره‌سه‌ی‌ ئه‌ركه‌كان و كاری‌ چاودێری‌ ویاسادان به‌به‌رده‌وامی‌ بكات، لای‌ خۆیه‌وه‌ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز كازمی‌ وئاماژه‌یدا به‌گرنگی‌ پته‌وكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێو ده‌زگاكانی‌ وڵاتدا بۆزیاترخزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان.
نوسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
سێشه‌ممه‌ 11 ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2022

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *