حەلبوسی بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق پێگەیست بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.
لە دەقی بروسکەکەدا هاتووە:
لە بری نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق، پیرۆزبایی دوبارە هەڵبژاردنەوە ئاراستەی بەرێزتان دەکەم بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ماوەیەکی دوورو درێژە نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندییەکی ئیجابی لەگەڵ نوسینگەکەتان هەیە، خوازیاری بەردەوامی و هاریکاری نێوانمانین دەرحەق بە چەندین پرس کە روبەروی عێراق لەم قۆناغەدا بۆتەوە، لەگەڵ هیوامان بۆ ساڵێکی نوێ و وەرزی یاسادانانی بەرهەمدار بۆ خزمەتی سەرجەم عێراقیەکان.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 کانونی دووەم 2022

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *