لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ شاندێکی نێونەتەوەیی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، لەگەڵ شاندی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا میکانیزمی ھاریکاری و ھەماھەنگی لەنێوان لیژنەی یاسایی و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێکرا ، تایبەت بە ھەندێک لە یاساکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
شاندە نێونەتەوەییەکە ستایشی ھەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی یاسایی بەتایبەت کرد لەدەرکردنی ئەو یاسایانەی کە گەندەڵی سنوردار دەکەن، ھەروەھا پەسەندکردنی ژمارەیەک لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە گرنگەکان لەلایەن پەرلەمانەوە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی ڕێکخستنی وۆرکشۆپی ھاوبەش کردەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی یاسا تایبەتمەندەکان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەستکەوتنی زانیاری و ھەروەھا ژمارەیەک یاسای دیکە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٣