وەفدی پەرلەمانیی عێراقی بەشدار لەكۆنگرەی كۆچ چاوی بە وەفدی ئێران دەكەوێت.

وەفدە پەرلەمانییەكەی عێراق كە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئیڤان فائق و ئەندامێتی هەردوو پەرلەمانتار ڤیان دەخیل و بەسمە بەسیم بەشداری لە كۆنگرەی پەرلەمانی جیهانی بۆ كۆچ كردووەو، ڕۆژی 20و 21 ی ئەم مانگە لە ئیستەنبول كارەكانی بەردەوام دەبێت، چاوی كەوت بەوەفدی ئێران بەسەرۆكایەتی بەڕێز موجتەبا رەزاخواه.

لەدیداریكدا، میكانیزمی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆلییە دبلۆماسی و پەرلەمانییەكان و پرسەكانی جێی بایەخی هاوبەشی هەردوولا تاتوێكرا، هاوكات پرسی ئاویش بابەتێكی تری دیدارەكە بوو.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
21/6/2022