کشتوکاڵی پەرلەمانیی میوانداری کادرى پێشکەوتووی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەی کەم ئاوی و بە بیابان بوون

ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار( ثائر مخيف جبوري) سەرۆکی بەتەمەن و ئەندامانی لیژنە میوانداری کادرە پێشکەوتووەکانی ھەریەک لە وەزارەتەکانی سەرچاوە ئاوییەکان و کشتوکاڵی کرد بەمەبەستی تاوتوێی کێشەی کەم ئاوی و دیاردەی بە بیابان بوون.
ـ لەمیانی میوانداری کردنەکە کە لەبارەگای لیژنە بەڕێوەچوو گفتوگۆکرا لەبارەی بڕی بودجەی داواکراو لەلایەن ھەردوو وەزارەتی ناوبراو و توانای جێکردنەوەی لەناو پێشنیازی پرۆژە یاسای پاڵپشتی کتوپڕی ئاسایشی خۆراک، سەرەڕای گفتوگۆ لەبارەی کێشەی کەم ئاوی و ڕێوشوێن و چارەسەرەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان و دیاردەی بە بیابان بوون و ڕێ و شوێن و چارەسەرەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆی .
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تاوتوێ ی ئەو دیباجەیەیان کرد کە لەلایەن ھەردوو وەزارەتەوە پێشکەش بەلیژنەی دارایی کراوە بەمەبەستی جێگیرکردنی لە پرۆژە یاساکەدا.
پاشان لیژنەکە ھەڵوێستی خۆی ئاشکراکرد لە بارەی جێ نەکردنەوەی داواکاریی ھەردوو وەزارەت لە پرۆژە یاساکە ئەمە لە کاتێکدا کاری ئەم وەزارەتانە ڕاستەخۆ پەیوەندی بە ژیانی ھاوڵاتیانەوە ھەیە و ھەر گرفتێک بێتە ڕێی کارەکانیان ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر سەرجەم کایەکانی ژیان. جەختیشیان کردەوە کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن تاوەکو داواکاریەکان لە پێشنیازی پرۆژە یاساکەو ھەروەھا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی جێگیربکەن.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە لیژنە پرسیاری کرد دەربارەی چاککردنەوەی فڕۆکەکان و کڕینی فڕۆکە ی نوێ بەمەبەستی ڕشاندنی دەرمانی قەلاچۆکردنی مێروو بەسەر زەویە کشتوکاڵیەکان ، وەھەروەھا پرسیارکرا لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانەوە گیراونەتەبەر و پلانی خێرایان لەسەر کێشەی کەم ئاوی و دیاردەی بە بیابان بوون. ھەروەھا داوای زانیاریان کرد لەسەر پلەبەندی پزیشکی و ھۆکاری نەبوونی لە وەرەقەی وەزارەت.
– لای خۆیەوە بەڕێز وەکیلی ھونەری لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئاماژەی بەوەکرد کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لە عێراق گۆڕانکاری کەش و ھەوا ڕوویداوەو دابارینی باران کەمی کردووە و دیاردەی بە بیابان بوون تەشەنەی سەندووە و ئاماژەی بەوەکرد کە ئاو سەرچاوەی ژیانەو دەبێت ئەو مەلەفە کاری لە پێشینەی حکومەت بێ و گرنگترین ھۆکارەکانی کەم ئاویشی خستە ڕوو لەوانە :
( ھەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی، بەربەستی ناوخۆی و دەرەکی و ھاوکار نەبوونی وڵاتانی دراوسێ و ھاوبەش لە سەرچاوەکانی ئاو، ھەروەھا دروست کردنی چەندین بەنداو لەلایەن ئەو وڵاتانەوە و بەتایبەت تورکیا کە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر بەشە ئاوی عێراق بەتایبەت بەنداوی ئەلجەزرە.وە ھەروەھا گرنگە ئەو خاڵانە جێ بەجێ بکرێت کەلەپاشکۆی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لەگەڵ ئێران کراوە ) دووپاتیشی کردەوە کە وەزارەت لەھەوڵەکانی بەردەوام دەبێ بەمەبەستی دابین کردنی ئاو بۆ ھاوڵاتیان .
– لەلای خۆشیەوە جێگری وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی دا بە گرنگی ئاسایشی خۆراک وەک کۆڵەکەی ژیان و پێویستە حکومەت گرنگی تەواو بەو مەلەفە بداو چونکە کاری ئەمان ڕاستەخۆ پەیوەستە بە گیان و ژیانی ھاوڵاتیەوە و ناکرێ ھیچ جۆرە پشتگوێخستن و کەمتەرخەمیەک لە جێ بەجێ کردنی پلانەکانیان ڕووبدا تایبەت بە دابینکردنی خۆراک .
ھەروەھا پێویستە شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکرێت تاوەکو پێداویستی کشتوکاڵی دابین بکرێت، ئاشکراشی کرد کە پلانی ستراتیژیان ھەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەمادو ئالیک و ئەمەش کاریگەری گەورەی دەبێ لەسەر دابینکردنی خۆراک.وەھەروەھا وەزارەتەکەیان پلانیان ھەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دیاردەی بە بیابان بوون و برەودان بە کاری ڕشاندن کە تا ڕادەیەکی زۆر ھاوکاردەبێ بۆ کەمکردنەوەی بە بیابان بوون.
لەبەشێکی تردا کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت ئاماژەی کرد بە بڵاوبونەوەی نەخۆشیە گواستراوەکان و توشبووان كه پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە لەسەر ئاستێکی فراوان.وە جەختیشیان لەوە کردەوە کە پێویستە گرێبەستی چاککردنەوەو کڕینی فڕۆکە واژۆبکرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو نەخۆشیە گواستراوانە. وە ئاماژەیان بەوەدا کە بەروبوومی کشتوکاڵی کەمی کردووە لەکاتێکا عێراق پێشتر پێداویستی ناوخۆی دابین کردووە لە ھەندێ لە بەرووبومەکاندا ئەمەش بەھۆی دواکەوتنی خەرج کردنی پارەی جوتیارانەوە.
ھەروەھا داوایان کرد کە پلەبەندی پزیشکی لە یاسای پاڵپشتی کتوپڕی ئاسایشی خۆرکدا جێگیرنەکرێ چونکە ئەم پرۆژە یاسایە بەکاربردنە،و بەڵکو بخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی یەوە.وە ھیوایان خواست لیژنەکە نوسراوی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات تاوەکو ھاوردەکردنی دەرمان و کەل و پەلی پزیشکی ببەخشرێن لە گومرگ ، لیژنەکەش بڕیاریدا بە ناردنی نوسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەو مەبەستەو لەھەمان کاتداپارێزگاری پارێزگاری بەرھەمی ناوخۆییش بکرێت.
-ھەر دوابەدوای ئەمە کۆبونەوەی ھاوبەشی لیژنەی کشتوکاڵ و دارایی لە بارەگای لیژنەی دارایی بەڕێوەچوو بەمەبەستی پێشکەشکردنی وەرەقەی ھەردوو وەزارەت دوای دەستکاری و چاککردن تیایدا تاوەکو لە پرۆژە یاسای پاڵپشتیی کتوپڕی ئاسایش و خۆراک دا جێگیربکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/٦/٢٠٢٢