پرسەو سەرەخۆشی

بەچاوی پڕفرمێسك و دڵی شكاوەوە، پاش ڕای بوون بە ویستی خوای گەورە، هەواڵی دڵتەزێنی كۆچی دوایی وەرگێڕو ئەدیب و نوسەرو توێژەرو ڕەخنەگری ئەدەبی و مامۆستای زانكۆو ئەكادیمی مەزنی گەلی كورد (دكتۆر عەزیز گەردی) مان بیست، ئەو پرۆفیسۆرەی تا دوا هەناسەی ژیانی كاروانچی ڕێگاكەی ئەحمەدی خانی و شەرەفخانی بەدلیسی و ئەمین زەكی بەگ و میقداد مەدحەت بەدرخان و عەلائەدین سەجادی و نالی و مەحوی و شێخ موحەمەدی خاڵ بوو، كە تا دونیا دونیایە هەموو تاكێكی كورد قەرزداری ئەو سەروەرانەن، بەو بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرجەم ئەدیبان و نوسەران و زمانزان و كەڵەخوێندەوارانی كوردو خانەوادەو خزمان و دۆستانی ئەو مرۆڤە بلیمەتە دەكەین، داواكارین لە خواوەندی پڕمیهر جێگای بەهەشتی بەرین بێت و نمونەی لەناو گەلەكەماندا هەمیشە زۆر بێت.
انا لله وانا الیه راجعون..

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دكتۆر سیروان عەبدوڵڵا سیرینی
6ی حوزەیرانی 2022