وەفدی پەرلەمانیی عێراقی بەشدار لەكۆنگرەی كۆچ چاوی بە وەفدی كوەیت دەكەوێت.

وەفدە پەرلەمانییەكەی عێراق كە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئیڤان فائق و ئەندامێتی هەردوو پەرلەمانتار ڤیان دەخیل و بەسمە بەسیم بەشداری لە كۆنگرەی پەرلەمانی جیهانی بۆ كۆچ كردووەو، ڕۆژی 20و 21 ی ئەم مانگە لە ئیستەنبول كارەكانی بەردەوام دەبێت، چاوی كەوت بە بەڕێز مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی.

لەدیدارێكدا پەیوەندییە دووقۆڵییە دبلۆماسی و پەرلەمانییەكان و كۆمەڵێك پرسی سیاسی تاوتوێكراو، هەردوولا بۆچونیان ئاڵوگۆڕكرد سەبارەت بە بەرژوەندییەكانی هەردوو وڵات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
21/6/2022