مەندەلاوی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئوردون ڕێكدەكەوێت لەسەر هەماهەنگیكردنی كاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ئاسانكردنی پێدانی فیزا

شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی دووشەممە 20ی ئازاری 2023 چاویكەوت بە بەڕێز(مازن عەبدوڵا فرایە) وەزیری ناوخۆی ئوردون, بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیەو پرسی هاوبەش.
مەندلاوی داوایكرد هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەردوو وڵات بكرێت, لەپەیوەست بەهاوكاری نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی عێراق و ئوردون و ئاسانكاریكردنی پێدانی ڤیزا بۆ بازرگان و خاوەنكارەكان و پێشكەشەكردنی ئاسانكاری بۆ چوونە ناوەوەی سەردانیكەرانی هەردوو وڵات لەڕێی سنوری وشكانییەوە.
لای خۆیەوە, وەزیری ناوخۆی ئوردون جەختیكرد, وەزارەتەكەی ئاسانكاری گەورە دەكات بۆ نیشتەجێبوان و هاتوانی عێراقی, ڕاسپاردەش هەیە بۆ ئەنجامدانی ئاسانكاری و پەلەكردن لەڕێوشوێنەكانی وەرگرتنی ڕەزامەندی هاتنەناوەو كاركردنەوە بە ڤیزای ئەلەكترۆنی لەنێوان هەردوولا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران