مەندەلاوی داوای شۆرشی چاكسازی گشتگیر دەكات بۆ باشكردنی دۆخی پەروەردەو یەكلاكردنەوەی دۆسییەی بینای قوتابخانەكان

بەرێز”موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2022 پیشوازیكرد لە بەڕێز “عەباس ئەلسودانی” نەقیبی مامۆستایان و، ئەندامانی سەندیكاكە، بەئامادەبونی پەرلەمانتاران (مستەفا سەنەدو عادل ركابی) بۆ تاوتوێكردنی دۆخی پەروەردەو گوێگرتن لەكێشەو ئەو ئاستەنگانەی روبەروی توێژی پەروەردەكاران دەبێتەوە.
“مەندەلاوی” جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كەرتی پەروەردە بە یەكیك لە گرنگترین ئەو كەرتانە دادەنڕێت كە پێویستە پشتیوانی بكرێت و واقیعی بگۆڕێت، داواشیكرد، شۆرشیكی چاكسازی گشتگیر بەرپابكرێت بۆ رزگاركردنی ئەو كەرتە لەو كێشانەی بەدەستییەوە دەناڵێنێت و، پەلەكردن لە هەمواركردنەوەی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران پەروەردەیی.

جێگری یەكەم بریاریشیدا، هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەیەكی فراوان لەنیوان لیژنەی پەروەردەو سەندیكای مامۆستایان ئەنجامبدرێت بۆ ئاڵوگۆركردنی پێشنیازو بۆچون و گوێگرتن لە پێداویستییەكان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١٠/١١