مەندەلاوی بۆ باڵیۆزی چیك: ئەمڕۆ دەرفەت ڕەخساوە بۆ فراوانكردنی هاوكاری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێ شەممە 29 تشرینی دووەمی 2022 لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لە (پیتەر شتیبانیك) باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق، بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش لەنێوان هەردوو ولات.

لەدیدارێكدا، باس لەرووەكانی هاوكاری نێوان بەغدادو براگ كراو، جەختكردن لەسەر پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جیاوازەكان، بەتایبەت لەبوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانی و كشتوكال، وێرای چالاككردنی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانیی نێوان هەردوو وڵات و، ئالوگۆری پسپۆڕییەكان لەسەر ئاستی یاسادانان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٩