لە میانی سەرۆکایەتیكردنی کۆبونەوەی لیژنەی یاسایی.. بەرپرسیارێتی شه‌رعی و نیشتمانیمان پاڵمان پێوه‌دەنێت دەنگ به یاسای “قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوە” بدەین و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش دەبێتە په‌نجه‌مۆر لە مێژوی ئەندامانی خولی ئێستادا
حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ته‌ئكیدی كرده‌وه، بەرپرسیارێتی شه‌رعی و نیشتمانی و ئەخلاقی ئه‌وه به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێزدا ده‌سه‌پێنێت دەنگ لەسەر یاسای “قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوە و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی” بدەن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته په‌نجه‌مۆرێك لە مێژوی ئەندامانی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، داواشیكرد لیژنەی یاسایی کارەکانی لەسەر چڕبکاتەوەو خێراتر لە تەواوکردنی.
ئه‌م قسانه‌ی زاملی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ـی ئایاری 2022 له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هات به ئاماده‌بونی حه‌سه‌ن عه‌زاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در كه تێیدا میوانداری ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری ده‌زگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان كرا بۆ تاوتوێکردنی یاسای پێشنیارکراوی “قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه”و گوێگرتن لە تێبینی و راوێژكارییه ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بخرێنه ناو یاساکەوه پێش ئەوەی لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا بخرێتەڕو.
جێگری یه‌كه‌م پێیوابو گرنگه به‌رده‌وامی بدرێت به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تۆكمه و به‌هێز دابڕێژرێت به‌وپێیه‌ی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌قامگیری عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نامانه‌وێت عێراق به‌م یاسایه له دەوروبەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەی داببڕین، بۆیه به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه ده‌سته‌واژه‌كانی داده‌ڕێژرێته‌وه‌و به‌و شێوه‌یه ده‌بێت مه‌به‌سته‌كانی داڕشتنی بپێكێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2022/5/2