لە میانی سەردانەكەی بۆ ئوردون.. جێگری یەكەم چاوی بە ئەندامانی ئەنجومەنی پیاوانی خاوەنكاری عێراقی دەكەوێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەمیانی سەردانەكەی بۆ عەممانی پایتەختی ئوردون چاویكەوت بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پیاوانی خاوەنكاری عێراقی و نوێنەرانی پیشەوەران و بازرگانانی عێراقی.
مەندەلاوی گوێبیستی دیارترین ئەو كێشەو ئاستەنگانە بوو كە ڕوبەڕوی پیاوانی خاوەنكار دەبێتەوە، جەختیشكرد هەوڵدەدات بۆ نەهێشتیان بەهاوكاری حكومەت لەڕێی ئاسانكاریكردن و دابینكردنی پێداویستیەكان و پشتیوانیكردنی پیشەوەران و پیاوانی خاوەنكار بۆ پێشخستنی كەرتی تایبەت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢١