لەمیانی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەعێراق.. مەندەلاوی داوای بنیاتنانی هاوبەشیی راستەقینەی ئابوری و پەیوەندییەكی هاوسەنگ دەكات لەنێوان بەغدادو واشنتۆن

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێ شەممە 29 تشرینی دووەمی 2022 لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لە خاتوو (ئیلینا رۆمانوسكی) باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەتی هاوبەش.

لەدیدارەكەدا، رۆشنایی خرایە سەر ئەو رێككەوتنە گرنگانەی هەردوو وڵات لەبوارە جیاوازەكاندا كۆدەكاتەوە، لەگەڵ خواستی وەبەرهینانی بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ و هاوبەشییەكی راستەقینەی ئابوری كە لەخزمەتی بەرژوەندی هەردوو گەلی دۆست دابێت.

هەروەها جەختكردن لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی لەبواری روبەروبونەوەی تیرۆرو توندرەوی، وێرای هاوكاری لەبوارەكانی پرچەككردن و تەندروستی و ژینگەو وەبەرهێنان.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمریكا پەرۆشی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ بەهیزكردنی هاوكارییەكان لەگەڵ عێراق و، پشتیوانیكردنی لەگێرانەوەی رۆڵی چالاكی و پێگەی گرنگی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٩