لەمیانی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی كوەیت لەعێراق.. مەندەلاوی داوای چالاككردنی كاری لیژنە هاوبەشەكان دەكات بۆ چارەسەركردنی دۆسییە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوو وڵات

بەرێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی پێنج شەممە 8ی كانونی یەكەمی 2022 لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لە بەڕێز (تاریق ئەلفەرەج) باڵیۆزی كوەیت لەعێراق، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و تاوتوێكردنی پرسەكانی جێی بایەخی هاوبەش .

مەندەلاوی داوایكرد، كاری لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات چالاكبكرێت، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ هەندێ پرسی هەڵپەسێردراو ، وێڕای چالاككردنی كاری لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانیی عێراقی_كوەیتی و، جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەكاندا .

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٢/١٢/٨