لەمیانی پێشوازیكردنی لەباڵیۆزی سوریا لە عێراق.. مەندەلاوی جەخت لە گرنگی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش دەكات لەنێوان هەردوو وڵات بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تێرۆرستان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022، لەنوسینگەكەی پێشوازیكرد لە بەرێز سەتتام جدعان باڵیۆزی سوریا لە عێراق و وەفدیكی هاوڕێی، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران.

مەندەلاوی جەختیكرد لە گرنگی چالاككردنی لیژنە پەرلەمانییەكانی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات، وتیشی عیراق و سوریا بەدەست تیرۆرەوە ناڵاندویانەو، هێشتا مەترسییەكانی هەرەشە لە ئاسایشیان دەكات لەگەڵ ئاسایشی هەموو جیهان، ئەوەش وامانلێدەكات بۆ پێویستی هەماهەنگی هاوبەش لەبواری قەلاچۆكردنی تیرۆر.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٨