لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان بەوەكالەت.. مەندەلاوی داوای پێداچونەوە بەپرۆژە وەبەرهێنانە پشتگوێخراوەكان و پەلەكردن لە تەواوكردنی پرۆژەی (بەسمایە)ی نیشتەجێبون دەكات

بەڕێز موحسین مەندلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایكرد دەستەی وەبەرهێنان چاوبخشێنێتەوە بە پرۆژە تەواونەكراوەكان و راوەستاوەكان و، بەدواداچون بۆ ئەو كۆمپانیایانە بكات كە لە عێراق كاردەكەن و كێشانەوەی مۆلەت لەوانەی شیاونین.

ئەو قسانەی مەندەلاوی رۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 لەمیانی پێشوازیكردنیدا هات لە سالار محەمد ئەمین سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان بەوەكالەت و شاندێكی یاوەری.

مەندەلاوی جەختیكرد لەپێویستی پەلەكردن لە چارەسەری كێشەكان لەگەڵ كۆمپانیای (هانوا)ی كۆری و وەرگرتنەوەی كاركردن لە پرۆژەی شاری (بەسمایە)ی نیشتەجێبون.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٣