لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ لیژنه‌، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ بەڕێز ڕۆبن گاری بەڕێوەبەری پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و شاندی یاوەری کۆبووه‌.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان لیژنەی یاسایی و پەیمانگاکە کرا، سەبارەت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتیەکان، لە ڕێی ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوون و دیدگاکان لە بواری یاساداناندا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پێشنیارانە کرا، سەبارەت بە ژمارەیەک له‌ یاسا پێشکەشکراوەكان، كه‌ لەم قۆناغەدا لە لیژنەی یاسایی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٣