لیژنەی یاسایی پەرلەمانی میوانداری وەزیری وەرزش و لاوان دەکات

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز موحسین مەندەلاوی و سەرۆکی لیژنە پەرلەمانتار موحەممەد عەنوز سەرۆکی تەمەن و ئەندامانی لیژنە میوانداری وەزیری وەرزش و لاوان بەڕێز ( عەدنان دەرجالی کرد .
لەمیانی کۆبوونەوەکە کە لەبارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەن جەختی لە گرنگی بایەخدان بە توێژی گەنجان کردەوە بە دابینکردنی سەنتەرەکانی گەنجان و سوودوەرگرتن لە تواناو بەھرەکانیان لەبوارە جیاجیاکاندا.
لای خۆشیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لیژنە جەختیان کردەوە لەگرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی دروست کردنی سەنتەرەکانی گەنجان کە ئاراستەی دەستەکانی وەبەرھێنانن کراون و دەویسترێت لەئامانجی دروستکردنیان بەلاڕێدا ببرێن. ھەروەھا تیشکیان خستە سەر کێشەی لاوان و گەنجان و گرنگترین ئەو کۆسپانەی کە لە بەردەم بنیاتنانی سەنتەرەکانی گەنجاندان لە پارێزگاکان کە لە ئاست خواستەکانی گەنج و لاوەکاندا بێت.
لەلای خۆشیانەوە بەڕێز وەزیری وەرزش و لاوان باسی لە بارودۆخی وەرزش و لاوان کرد وە ئەو کێشانەی کە لە بەردەم دروستکردنی سەنتەرەکانی گەنجاندان لە وەبەرھێنان و ئاماژەی بەوەش دا کە بەھۆی پێنەدانی مۆڵەت لەلایەن وەبەرھێنانەوە دروستکردنی بەشێک لەو سەنتەرانە کێشەیان بۆ دروست بووە، ھەروەھا ئاماژەی کرد بەوەی لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان پشت بە تواناو بەھرەکانی گەنج و لاوەکان دەبەسترێت بۆ پێشخستنی زیاتری ووڵات، ئەمە سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لەناو ئەو توێژە بەھۆی پەراوێزخستنیان و سوود وەرنەگرتن لە تواناکانیان.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکە و ھەر لەسەر ھەمان تەوەر لیژنەی یاسایی ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان بەمەبەستی دەرچوواندن و ھەمواری ئەو یاسایانەی کە خزمەت بە توێژی گەنجان بکات.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢