لیژنەی یاسایی پەرلەمانی تاوتوێی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی دەکات

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامان، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێکردنی یاساکانی ناو بەرنامەی کارەکانی.

لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە بڕیاریدا بە ناردنی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن تاوەکو بخرێتەناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم.

لەلایەکی دیکەوە لیژنەکە تاوتوێی ڕاپۆرتی وەرزیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد، وەھەروەھا لیژنەکە بڕیاریدا میوانداری کۆمسیۆن بکات بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی هەندێک لە بڕگەکانی ڕاپۆرتەکە.ھەر لەکۆبوونەوەکەدا لیژنەی یاسایی پەرلەمان   ڕێکەوتن لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەکی بچووککراوە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە بۆ ھەماھەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ سەندیگای پارێزەران سەبارەت بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای ھاریکاری یاسایی.

ھەر لەسەر ھەمان تەوەر ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تاوتوێی پرۆژە یاسای چارەسەرکردنی ماوەی  وەرگرتنی داواکارییەکانی کرد کەلەیاسای ژمارە (١٣) ی ساڵی ٢٠١٦ دا ھاتووە، یەکەم ھەمواری یاسای خاوەندارێتی بەڵگەنامەکان کە ھەڵگری ناوی خوازراون بۆ پەنابەرو ئاوەرەکان ژمارە (٧٩) ساڵی ٢٠١٢،لیژنەکە بڕیاریشیدا بە میوانداریکردنی وەزیری کۆچ و کۆچبەران و لایەنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای ناوبراو.

ھەر لە دیدارەکەدا لێکۆڵینەوە لە پێشکەشکردنی پێشنیازە یاسایەک بۆ ڕێکخستنی ڕێکاری گرێبەستەکانی حکومەت کرا، لیژنەکە ڕاسپاردەی لەبارەی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و پێشکەشکردنی پێشنیارەکان لەو بارەیەوە کرد.

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

٢٠٢٣/٥/٢١