لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان تاوتوێی میکانیزمی کارەکانی دەکات

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/٢/٢٠٢٣ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لە نوسینگەی تایبەتی بەڕێز ڕائید ساھی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاروباری ھەرێم و پارێزگاکان بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار خالید دەراجی سەرۆکی لیژنەو ھەردوو جێگرەکەی پەرلەمانتاران ئەحمەد صەلال و شیروان دوبەردانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی کاری داھاتووی لیژنە لە گەڵ نزیکبونەوەی کاتی ناردنی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانه‌وه‌، ھەروەھا ھەمواركردنی‌ یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان.
لەمیانی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو و ڕێکارەکانی کاری پارێزگارەکان و میکانیزمی میوانداری و سەردانیکردن لە قۆناغی داهاتوودا.
ھەروەھا لیژنە جەختی لە پێویستی پێشخستنی میکانیزمەکانی ئێستا کردەوەو قوڵکردنەوەی کاری ھەماھەنگی نێوان پارێزگاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنە پەلەمانتار خالید دەراجی ئاماژەیكرد بە گرنگی کاری بە کۆمەڵ و ھەماھەنگی نێوان لایەنە جیاوازەكانی‌ حکومی، ھەروەھا ئاماژه‌ی‌ به‌ کارکردنی لیژنە بۆ دانانی میکانیزمی پێویست لە پێناو زامنی بەڕێوەچوونی ڕێڕەوی کاروبارەکان بە شێوەیەکی لێھاتووانەو کاریگەر لە قۆناغی داھاتوودا كرد.
لەکۆتایی دیدارەکە ئامادەبووان بەگرنگییەوە باسیان لە بابەتی کارەبا لە پارێزگاکان کرد، بە تایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩/٢/٢٠٢٣