لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی ئەو یاسایانەی کە ئاراستەی کراون

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥/٤/٢٠٢٣ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ئەو یاساو نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنەکە کراوە.

لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بڕگەکانی ناو بەرنامەی کار کرا، کە گرنگترینیان پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی پارێزگای ھەڵەبجەبوو، کە لەلایەن ئەمینداریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێردرابوو و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، لەو بارەیەوە لیژنەکە تێبینیەکانی سەبارەت بە ئەگەری سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ماددەی دووەمی پرۆژە یاساکە پێشکەشکرد، کە دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ سنوروه‌ کارگێڕیەکان لە پارێزگاکە دیاری بکات.
هه‌روه‌ها پێشنیاری‌ زیادکردنی ماددەیەک بۆ پرۆژە یاساکە تاوتوێکرا کە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم یاسایە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا لیژنە بڕیاریدا میوانداری پارێزگارە بەڕێزەکانی ئەو پارێزگایانە بکات کە ھەرێمێك پێکناھێنن به‌مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی تایبەتی ھەر پارێزگایەک له‌ پرۆژە یاسای گشتی بودجەی فیدراڵیدا بۆ ساڵانی ٢٠٢٣،٢٠٢٤،٢٠٢٥.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٤/٢٠٢٣